دەستپێشخەریەکی نوێ لەنێوان مالیکی و بارزانی و نوجێفی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە کەناڵی (حرە عێراق) بڵاویکردۆتەوە دەستپێشخەریەکی نوێ لەنێوان چەند لایەنێکی شیعی و کوردی و سوننی ھاتۆتە پێش.
بەگوێرەی دەستپێشخەریەکە زۆرینە لەلایەن بەرەی مالیکی و ھێزە پشتیوانیە شیعیەکانی لەگەڵ چەند لایەنێکی کوردی و سوننی دروست بکرێت، بە شێوەیەک مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیران و نوجێفیش بکرێتە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و لەلایەن مەسعود بارزانیش کەسێک لە پێکھاتەی کورد بۆ سەرۆک کۆمار دەستنیشان بکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە کیفاح مەحمود راوێژکاری بارزانی لە لێدوانێک ئەمرۆ شەممە رایگەیاند ئێستا پارتی لە مالیکی نزیکترە وەک لە عەبادی.
پێشتریش مەسعود بارزانی رایگەیاندبوو مالیکی ببێتەوە سەرۆک وەزیران دەوڵەت رادەگەیەنم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.