بزوتنەوەی گۆڕان: بە پرۆژە گفت وگۆ لەگەل تورکمان دەکەین

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە

ستاندەر

مەلا فەرمان ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسینێکدا رایدەگەیەنێت بەرەی تورکمانی یان ھەر لایەکی تری تورکمانی دەیانەوێ گفتوگۆ لەگەڵ کورد بکەن ھەنگاوێکی باشە بەڵام پێویستە ھەنگاوەکە لە ئامادەکردنی پرۆژە دەستپێکەن و ئێمەش ئامادەین گفتوگۆی لەسەر بکەین.
دەقی راگەیەنراوەکەی مەلا فەرمان بخوێنەوە

بزوتنەوەی گۆڕان: بە پرۆژە گفت وگۆ لەگەل تورکمان دەکەین

وەک جۆن کورد و تورکمان پێکەوە تاڵی ژیانیان لە دەستی سەدام حوسێن چەشت و ھێشتا لیکەوتەکانی نەڕەویوەتەوە ، بە ھەمان شێوەش دەبوو باشترین پەیوەندیان ھەبێت و نەک تەنھا تامی خۆشی ژیان بچێژن، بەڵکە پێکەوە دەست لە ناو دەست لە حوکمڕانیدا پشتیوانی یەک بن.
بۆیە، بەرەی تورکمانی یان ھەر لایەنێکی تری تورکمانی گەر دەیانەوێ لەگەڵ کورد گفتوگۆ بکەن، ھەنگاوێکی باشە، بەڵام دروستترە ئەم گفتوگۆیە لەسەر بنەمای برۆژەیەک بێت، بۆیە با بفەرمون پرۆژەیەک ئامادە بکەن تا قسەی لەسەر بکەین، بەرچاو رونبێت لە کوردستاندا چۆن دەیانەوێ لەگەڵ گەلی کورد بژین و پێکەوە حوکمڕانی بکەن.
رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەڕونی باسی ھێڵە گشتیەکانی پرۆژەی پێکەوە ژیانی نەتەوە و پێکھاتە جیاجیاکانی کردوە و بە راشکاوی لە چەند ساڵی رابردودا بە چەند بەرپرسێکی تورکمانی کەرکوکی راگەیاندوە.
مەلا فرمان
ئەندامی جڤاتی نیشتمانی
کەرکوک،٢٤/٨/٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.