پێکهێنانی هاوپەیمانی زۆرینەی شیعە و پێگەی کورد لە حکومەتی داهاتوی عێراقدا

لەلایەن ستاندار Posted on 551 جار بینراوە

احمد صالح

دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنە پڕ لە تەزویرو ساختەکاریەکەی ۲۰۱۸/٥/۱۲ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دابەشبوونی شەقامی عێراقی بۆ دووبەرەی سیاسی بەرەیەکی پشتیوان لە هەڵبژاردن و قبوڵکردنی ئەنجامەکانی کەلەناو کورددا پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەم بەرەیەن و بەرەیەکی دژی ساختەکاری تەزویرات کە لەو ناوەشدا هێزەکانی دەرەوەی ئەم دوو هێزە ستەمکارەیە کە لە ( بزوتنەوەی گۆڕان ، کۆمەڵی ئیسلامی ، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ، یەکگرتووی ئیسلامی ) دا خۆی دەبینێتەوە .

پاش قبولکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدڕالی عێراقیەوە ئێستا پرسی بەشداریکردن و بەشدارینەکردنی ئەم هێزانەی دەرەوەی پارتی و یەکێتی بۆتە پرسێکی هەنوکەیی و جێگای مقۆمقۆی لایەنە سیاسیەکان چونکە جووت هێزە بەرژەوەندیخوازەکە بەشداریکردنیان بۆتە حەتمی بەهەر شێوەیەک بێت . بۆیە پێویستە لێرە بەدواوە چیتر ئەم لایەنانە لەگەڵ دووهێزەکەی تر نەچنە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی فاشیل لەلایەن عێراقەوە بەناوی بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانی کورد لەناو حکومەتی داهاتوودا چونکە دەرکەوت ئەمانە هێزی دژە کوردن و نیشتیمانی نین .

ئەزموونی ڕابردوو لە پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەم دوو دەسەڵاتدارە ستەمکارن لەهەرێم و زەلیلی بەردەستی لایەنە عێراقیەکانن لە عیراق ، بۆیە تەنهاو تەنها لە پێناو پلەوپایەی حیزبی و بەدەستهێنانی بەرژەوەندیە کەسی و بنەماڵەکانیان بەشداری سیاسی عێراق دەکەن و چیتر متمانەکردن بە ئەوان دەچێتە خانەی خۆ بەکەم سەیرکردن و هیچ لەباراندانەبوو بۆ ئەم دۆخەی هەرێم تێیکەوتووە. بۆیە لێرەدا پێویستە هەڵوێستەیەک بکەن و باشترین بژاردە لە ئێستادا بەشداری یاخود بەشدارنەکردنیان نەبەستنەوە بەم دوو هێزەوە و دانوستانی جیاواز ئەنجام بدەن ئەگەر ویستیان بەشداری بکەن یاخود ببنە ئۆپۆزیسیۆن لەدەرەوەی خواستی ئەوان و خۆیان ببنە منبەری سەرەکی بۆ داکۆکیکردن لەسەر مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی کورد لەباشور ، زۆری ژمارەی کورسی بە تەزویرو پشتیوانی هێزە ئیقلیمیەکان نەکەنە سەنگی مەحەک بەڵکو داخوازیەکانی کوردو پێگەو قورسایی بەشداری سیاسیان لە حکومەتی ئایندەدا ببەستنەوە بە جێبەجێکردنی داوا نیشتیمانی و نەتەوەیی و خزمەتگوزاریەکان وە هەموو ڕێگایەک بگرنەبەر تاوەکو پدک و ینک نەتوانن بەناوی خەڵکی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسیەکان قسەبکەن ، وە دڵنیاش بن لەوەی کە خەڵکی هەرێمی کوردستان درک بەڕاستیەکان دەکات و چیتر ئەم دوو هێزە تۆتالیتارە بە هێزی نیشتیمانی و بەرگریکەر لە خەڵکی کوردستان دانانێن . لەکۆتایدا بە ڕای بەندە باشترین بژاردە نەچونە ناو ئەم حکومەتە لاوازەیە کەتەمەنی زۆرنابێت و تووشی ئیفلیجی دەبێت بەزوویی لەلایەن هێزە ئیقلیمی و نیودەوڵەتی و ناوخۆییەکانەوە با بەغداد پیرۆزی ئەم دوو هێزە بێت کە کەڵکەڵەو پەلەپەلی بەشدارکردنیانە بەهەر شێوەو مەرجێک بێت کە بەسەریاندا بسەپێنن . ببنە ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا لە عێراق و چاودێری کارەکانی حکومەتی ناوەندی بکەن بەگشتی و بەتایبەتی چاودێری جووت حیزبی بنەماڵە بکەن وە چاوەڕوانی گەورەترین شکستی سیاسی تربن لەسەر دەستی ئەم دووهێزە و بینەری زیاتری دیمەنە تراژیدیاکانیان بن کە بەسەر کوردیدا دەهێنن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.