پلانی یەکێتی لەپێناو دواخستنی هەڵبژاردن ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 472 جار بینراوە

ستاندەر: تایبەت

یەكێتی تانە لەتۆماری دەنگدەران دەدات‌و دەیەوێت لەو رێگەیەوە هەڵبژاردن دوابخات

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێمی كوردستان تانەی لەتۆماری دەنگدەران داوەو دەیەوێت لەو رێگەیەوە هەڵبژاردن دوابخات.

به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ستانده‌ر، یەكێتی نیشتمانی گومانی لەو تۆمارە هەیە، كە بۆ دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكراوە، بۆیە سكاڵای لەسەر تۆماركردووە.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، سكاڵاكەی یەكێتی لەوەیە، لەتۆماری دەنگدان، ناوی كوردانی باكوورو رۆژهەڵات‌و رۆژئاوای كوردستان هەیە، كە مافی دەنگدانیان نییە، چونكە خاوەنی رەگەزنامەی عێراقی نین‌و تەنیا كۆبوونی خۆراكیان هەیە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە جگە لەبوونی ئەو ناوانە، یەكێتی سكاڵای ئەوەی كردووە، ناوی خەڵكی ناوچە دابڕێنراوەكانیش لەتۆمارەكە هەیە، ئەمە جگە لەبوونی ناوی مردوو، دووبارە لەتۆمارەكەدا.
ستانده‌ر ئه‌وه‌شى زانیوه‌، یەكێتی لەو رێگەیەوە دەیەوێت باوەڕ كۆمسیۆن بهێنێت، بۆ ئەوەی بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن بدەن، كە بڕیارە لە 30 ئەیلوولی داهاتوو بەرێوەبچێت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ هەر هێزێک ڕووی ئەوەی هەبێت داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکات سەرباری ئەم هەموو قەیرانانە ئەوا کارێکی نائەخلاقییە به‌ڵام بێگەرد تاڵەبانی سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى سه‌وز كه‌سى نزیكى ماڵباتى تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت فراكسیۆنێك داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نه‌كردوه‌….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.