شاندی یەکێتی و پارتی لەکۆبونەدان بۆ دوو بڕیاری چارەنوسازی هەرێمی كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 319 جار بینراوە

ستاندەر

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 28ی ئابی 2018 له‌ ماڵى نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى، كۆبوونه‌وه‌ى باڵاى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى سكرتێرى یه‌كێتى و نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى له‌هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.

کۆبوونەوەکە  بۆ تاوتوێیکردنی دەرئەنجامی سەردانی لایەن  سیاسییەکانی عێراق بۆ ھەرێم و شێوازی بەشداری کورد لە بەغدا و پێکھێنانی گەورەترین ھاوپەیمانی بۆ  دروستکردنی حکومەت  دەبێت.

به‌پێى زانياری سەرچاوەیەكی تایبەت بە ستاندەر، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاری كۆتایی دەدەن لەسەر هەڵبژادنی پەرلەمانی كوردستان، ئەمە جگە لە دیاریكردنی ئه‌ندامانى شاندى دانووستانى هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ى پێش دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق، سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.