دواین زانیارییه‌كان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 359 جار بینراوە

سەرتیپ وەیسی

هه‌وڵه‌كانى پشت په‌رده‌ له‌باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردن

* دواى ئه‌وه‌ى هێمن هه‌ورامى ده‌چێته‌ لاى بارزانى، بۆ دواین جار بارزانى هێمن هه‌ورامى، سه‌رۆكى لیستى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان كوردستانى ئاگاداركردۆته‌وه‌، كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتى خۆى ئه‌نجامده‌درێت و پێویسته‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان.
*قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، ته‌نها كاتى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى ماوه‌.
* له‌ كۆبوونه‌ وه‌ى دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌رى نێوان چوار لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كه‌ ( گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، هاوپه‌یمانى ) به‌رهه‌م ساڵح داواى له‌و لایه‌نانه‌ كردوه‌، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنه‌درێت ده‌توانن نوێنه‌ره‌كانیان له‌ كۆمسیۆن بكشێنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ ڕه‌تیانكردۆته‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، كه‌ نوێنه‌ره‌كانیان سوێندیان خواردوه‌و بوونه‌ته‌ بێلایه‌ن ناتوانن فشاریان له‌سه‌ر بكه‌ن.
* پارتى به‌ یه‌كێتى ڕاگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن ده‌توانن تانه‌ له‌ تۆمارى ده‌نگده‌ران بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن په‌سه‌ندیكرد ده‌توانن هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆ ماوه‌ى دوو مانگ تاوه‌كو سێ دوابخه‌ن، بۆئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى زیاتر بدرێت به‌ كۆمسیۆن، به‌ڵام یه‌كێتى ئه‌مه‌ى ڕه‌تكردۆته‌وه‌و داواى كردوه‌و بۆماوه‌ى ساڵێك تا دووساڵ بێت (ئه‌و پێشنیازه‌ى پارتى تاكه‌ ده‌رفه‌ت بوو بۆ یه‌كێتیى ).
* جه‌عفه‌ر ئیمنكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ ڕێگه‌ى په‌یامێكه‌وه‌ به‌ یه‌كێتى و فراكسیۆنه‌كان ڕایگه‌یاندوه‌، هه‌وڵى دواخستى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان له‌ رێگه‌ى پڕۆژه‌ یاسایه‌وه‌ شكستپێده‌هێنێت.
* بارزانى متمانه‌ى به‌ هێزه‌كانى دیكه‌ نه‌ماوه‌و نایه‌وێ هه‌ڵبژاردن دوابخات و موراعاتیان بكات، به‌هه‌مان شێوه‌ش نێچیرڤان بارزانى له‌ مه‌سعود بارزانى زیاتر سوورتره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ كاتى خۆى.
*یه‌كێتى ڕاپرسى نهێنى كردوه‌، كه‌ 21 كورسى ده‌هێنێت و گۆڕانیش 14كورسى ، شاسواریش 12 كورسى.
* لایه‌نى سیاسى هه‌رێم هه‌یه‌، له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ى ڕابردوو ئه‌وه‌نده‌ سازشى بۆ پارتى كردوه‌ ته‌صه‌وڕناكرێت.
* له‌ پشتى په‌رده‌وه‌ هه‌وڵى زۆر هه‌یه‌ بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن، ده‌ره‌نجامه‌كه‌شى له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.