ھاوپەیمانی رۆژی یەک شەمەی داھاتوو بریاری یەکلا کەرەوە دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 299 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەک لەناو ھاوپەیمانی بەستاندەری راگەیاند: ئـەمرۆ سەرۆکی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری دکتۆر بەرھەم لەرێگەی سکایپەوە لەسلێمانییەوە بەکاندیدانی حیزبەکەی لەھەولێر راگەیاندووە کەوان وەک ھاوپەیمانی رۆژی یەک شەمەی داھاتوو واتە ڕێککەوتی ٢/٩ بریاری یەکلاکەرەوە دەدەن لەسەر بەشداری کردن یاخود بەشداری نەکردن لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەیی کەبۆی دانراوە.

پێشتریش محمد رەوف ئـەندامی دەستەی دامەزرێنەری ھاوپەیمانی بەدەنگی ئـەمریکایی ڕاگەیاندبوو کەوا ئـەوان وەک ھاوپەیمانی چەند ئـەگەری بەشداری کردنیان ھەیە لەھەڵبژاردن ئـەوەندەش ئـەگەری بەشداری نەکردنیان ھەیە. بەپێی ھەندێ زانیاریش کەدەست ستاندەر کەوتوون ئـەگەرێکی زۆربەھێزە کەھاوپەیمانی بایکۆتی ھەڵبژاردن بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.