زەبەنگ بەھادین
راسته هه‌میشه كێمه‌كێشى فراوانخوازى ده‌سه‌ڵات و پێگه بڵاو بوونه‌وه زۆر بووه له نێوان ئێران و ئه‌مریكا له ناو عێراق دا به تایبه‌تى دواى روخانى رژێمى سه‌دام به‌ڵام هیچ كات وه‌ك ئێستا ئه‌و به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌یه نه‌گه‌یشتۆته ترۆپكى بگره‌و به‌رده‌و ئاڵۆزى وه‌ك ئێستا , ره‌نگه هه‌ر دوولا بزانن كه له دوا چركه‌كانى كۆتایى ئه‌مساڵه‌وه ئه‌و هێزه‌ى ده‌ست به‌سه‌ر عیراق دا ئه‌گرێت و ئه‌یخاته ژێر ركێفى خۆى ئیتر براوه‌ى سه‌ره‌كى ده‌بێت له ناوچه‌كه و له سیاسه‌تى ئابورى و رامیارى رۆژ هه‌ڵاتى ناوه‌راست دا .
پێگه‌ى عێراق پێگه‌یه‌كى گرنگه بۆ ئێرانى یه‌كان هه‌م له رووى جوگرافى و هه‌م له رووى مه‌زهه‌بى و له رووى ئابورى یه‌وه به‌ڵام بۆ ئه‌مریكاش پێگه‌ى عێراق سه‌نته‌رێكى ستراتیژى سیاسى و ئابوورى ناوچه‌كه‌یه , عێراق له باكوره‌وه به‌ستراوه به سوریا و توركیا و له باشوریشه به سعودیه‌و گه‌روى هورمز كه ئه‌مانه هێڵى بازرگانى داهتووى جیهانن له رۆژ ئاواشه‌و دراوسێ یه‌كى نزیكى ئیسرائیله , هه‌روه‌ها سه‌قامگیرى عێراق سه‌ركه‌وتنێكى دیاره بۆ ئه‌مریكا له شه‌رى دژى تیرۆر و دیكتاتوریه‌ت بۆیه لاى ئه‌مریكى یه‌كان عێراق دوو هینده‌ى گرنگى هه‌یه وه‌ك لاى ئێرانى یه‌كان , به‌ڵام كێ له كۆتاى گره‌وه‌كه ده‌باته‌وه ئه‌مه په‌یوه‌سته به به كاهێنانى توانى هه‌ر لایه‌كیان له رووى سیاسى و په‌یوه‌ندى ده‌ره‌كى یه‌كانیان به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كورد .
ئه‌مجاره‌ش ره‌نگه بۆ به‌دبه‌ختى یان بۆ چانسێكى باش بێت كورد ئامرازى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ئه‌م به‌رنگارى بونه‌وه‌یه , ده‌بێتـ سه‌ركردایه‌تى كوردى ئه‌وه بزانێت كه كورد چیتر نه‌ته‌وه لاوازه بێ پێگه‌كه‌ى جاران نى یه كه پاسدارێك ئه‌یتوانى سه‌ركرده‌یكى كورد بوه‌ستێنێ له سه‌ر یه‌ك پێ , ده‌بێـت سه‌ركرده‌كانى كورد باش له‌وه تێبگه‌ن كه كورد ئێستا پێگه‌یه‌كى گرنگه له هاوكێشه‌ى عێراق و جیهاندا ره‌نگه ئه‌مه كۆتا چانسى كورد بێت گه‌ر نه‌زانێت به زیره‌كى و سیاسى مامه‌ڵه بكات چیتر زمانى كوردیش نامێنێ له داهاتو نه‌ك هه‌ر حكومتێكى هه‌رێم و فیدرالى یه‌كى پارچه پارچه كرا‌و , ده‌بێت كورد له هاوكێشه و گه‌مه‌كانى ئێران بێته ده‌ره‌وه , ئه‌وه‌ى كه ئه‌م كاره‌ى پێده‌كرێت پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستانه چونكه هێزه‌كانى تر ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه سفرى دواى ژماره‌ن و هیچ لاسه‌نگى دروست ناكه‌ن له ناو كوردوستان و له ده‌روه‌ى كوردوستانیش بۆیه ئه‌وه‌ى ده‌بێت ئه‌و بریاره گرنگه چاره‌نوسازه بدات بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى یه , به‌ڵام ئایا ئه‌و بریاره‌یان پیده‌ده‌رێت له ئاست قاسمى سوله‌یمانى و مالیكى دا , وه‌ڵامه‌كه‌ى ( به‌ڵى ) چونكه ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ى ئه‌مریكا زۆرتر و كاریگه‌رتره له ئێران ئه‌مریكا بیه‌وێت هه‌ر به ئابورى كوردوستان ئه‌رۆخێنێ وه‌ك چۆن ئێران و توركیاى خسۆته دارمانى ئابورى یه‌وه , ئه‌وه‌تا ئێستاش پاره‌ى پێشمه‌رگه ئه‌مریكا ئه‌یدات نه‌ك ئێران بگره ئێران سوود مه‌نده له كورد نه‌ك كورد سوود له ئیران وه‌رگرێت .
ده‌بێـت سه‌ركرده‌كانى كورد له‌وه تێبگه‌ن پاراستنى سنورى كوردوستان لاى ئه‌مركى یه‌كان ئاسانه به‌ڵام پاراستنى ناوخۆى كوردوستان لاى ئێرانى یه‌كن ئه‌سته‌مه بۆیه هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریكا بردنه‌وه‌ى گره‌وه گه‌وره‌كه‌یه چونكه لاى ئه‌مریكى یه‌كان فیدرالى یه‌ت و كونفدرالى و سه‌ربه‌خۆى گرنگ نى یه كه ئه‌مانه ئامانجى كوردن ئه‌و ئاسان ئه‌م ئامانجانه‌ت بۆ دێنێته دى به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه لاى ئێرانى یه‌كان ئه‌م ئامانجانه هێڵى سوورن بگره به‌رنگاریشى ده‌بنه‌وه بۆیه ده‌بێت كورد چیتر گوێزى پوچ به خوێنى خۆى نه‌كرێ .