گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی چۆن یەکلایی دەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 399 جار بینراوە

کەرکوک ئەحمەد

پاڵپشت بەوەی لەدەستوردا هاتووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەڕلەمان پێویست بە دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی نییە چونکە لەدەستور دا تەنها لەباسی ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران باس لە گەورەترین کوتلەی پەڕلەمان کراوە دوو پۆستەکەی تر بە زۆرینە یەکلایی دەکرێنەوە. بەو پێیەش بێ تاوەکو دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار مۆڵەت لەبەردەم لایەنەکان ماوە بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلە.

بەپێی زانیاریەکان سەرۆکی کاتی پەڕلەمان بەنیازە بۆ یەکلایی کردنەوەی گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی ببات بۆ ئەوەی ئەو ئەوپرسە یەکلایی بکاتەوە ئاخۆ بۆ دیاریکردنی گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی پشت بە واژۆی پەڕلەمانتاران دەبەسترێت یان واژۆی سەرۆکی هاوپەیمانیەتیەکان.

بەبڕوای من ئەگەر دادگای فیدڕاڵی لەژێر هیچ فشارێک نەبێ و بە بێلایەنی بڕیار بدات ئەوا بڕیار دەدات بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلە پشت بە واژۆی پەڕلەمانتاران ببەسترێت. نەک واژۆی سەرۆکی کوتلەکان.
لەبەر دو هۆکار

ـ مادە ۷٦ ی دەستور ڕوونە دەڵێت کاندیدی ئەو کوتلەیەی زۆرترین کورسی پەڕلەمانی هەیە ڕادەسپێردرێت.

ــ بۆ متمانە بەخشین بە کابینەی وزاری و وەزیرە دەسنیشانکراوەکان و بەرنامەی کاری کابینەکە پێویست بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەڕلەمانە، نەک دەنگی سەرۆکی کوتلەکان.

لەکۆتایدا ئەگەر دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بەوەی گەورەترین کوتلە ئەو کوتلەیەیە کە زۆرترین پەڕلەمانتاری لەگەڵە. ئەوە لەوکاتەدا بەرەی عەبادی دەبێتە خاوەن ۱٦۳ کورسی و بەرەی مالیکیش دەبێتە خاوەن ۱٥۳ کورسی، هیچ لایەنێکیان ئەو زۆرینە نابن کە بتوانن حکومەت پێکبهێنن و گەمەکە دەوەستێتە سەر ئەو لایەنانەی کە تاوەکو ئێستا خۆیان یەکلا نەکردۆتەو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.