وەفدە ھاوبەشەی یەکێتی و پارتی لە بەغدا ناخۆشی دەکەوێتە نێوانیان و دوێنێ گەڕانەوە ھەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 317 جار بینراوە

ستاندەر
ئەو وەفدە ھاوبەشەی یەکێتی و پارتی کە رۆژی شەممەی رابردوو سەردانی بەغدایان کرد بە سەرپەرشتی فازل میرانی و مەلا بەختیار دوێنێ دوو شەممە درەنگانێکی شەو گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر ناوخۆشی کەوتۆتە نێوان وەفدەکە بەھۆی جیاوازیان لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنەکان و پرسی چۆنیەتی رێکەوتن لەسەر پۆستەکان. ئەو کێشانە لەکاتێکدایە ئەو دوو لایەنە داوای یەک ڕیزی لە چوار لایەنە ناڕازیەکە دەکەن و، چاودێرانیش پێیان وایە دوو حیزبەکە دەیانەوێ چوار لایەنەکە وەک کارتی فشار بەرامبەر یەکتر بەکاربھێنن نەک کارکردن بۆ یەکڕیزی.

سەرچاوەکەی ستاندەر وتیشی ھیچ لایەک لە دوو ھاوپەیمانیەتیە گەورەکەی نێوان شیعەکان وەڵامی ئەرێنیان بۆ خواستەکانی ئەو دوو لایەنە نەبوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.