فەرمون ( 2 بە 2 ) ملی رێگا بگرن!

لەلایەن ستاندار Posted on 298 جار بینراوە

مەلا فرمان

چەمکەکانی تەبایی ، یەکڕیزی، چاکسازی لای هەمو تاکێکی کۆمەڵگە و لە هەمو بوارەکانی ژیان و پێگە کۆمەڵاتیەکان جێگە و گرنگی خۆیان هەیە، سێ چەمک تەواوکەری یەکتر و بەبێ یەک هێچیان سەرپێ ناکەون. بێ تەبایی یەکڕیزی بونی نیە، بە بونی ساختە و گەندەڵی و پاشەقول گرتن تەبایی و یەکڕیزی هەڵدەوەشێنەوە، واتە چاکسازی هێزی پێکەوە بەندی هەردو چەمکەکەی دین. مێژو دەری خستوە، زۆرکات ئەو فاکتەرانەی وەک: یەک ( دینی، خاکی، نەتەوەیی، عەشیرەتی و پشتی ) باس دەکرێن جگە لە رێگا جۆراوجۆرەکانی زەمینە خۆشکردنی پاشەقولگرتن هیچی تر نیە.
بۆیە، سەیرە، یەکڕیزی دەوێ:
1- دێتە سەرو تەقەت لێدەکات.
2- هێزی پێشمەرگە یەکناخات.
3- چەقۆی کۆنە قینی ٥٠ ساڵ لەمەوپێش دەمەزەرد دەکاتەوە
4- ساختەکاری و فێڵ دەکات.
5- پەرلەمان پەکدەخات.
6- بەڕۆژی روناک دزی لە میلەت دەکات.
7- بە یاسای پڕ بەباڵای خۆی گەندەڵی و تەڵەکەبازی حەڵاڵ دەکات.
8- گوێ لەمشتی بێگانەیی دەکات.
داوای یەک ڕیزی و تەبایی دەکات.
یەکێکی تر لەو شێوازانەی پاشەقول و چاوبەستنی هێزەکانی دی و میلەت، کاتی بە خۆکەوتن و سەردانیەکانیانە. ئەم دەسەڵاتەی هەرێم لە کاتی ئاساییدا بێ سەرئێشەن و پێیان وایە هەرێم بۆتە لانکەی دیموکراسی و پێکەوەژیان و پێکەوەکارکردن و یەکتر خوێندەوە، تا ئەو رادەیەی مێش میوانیان نیە و شا بە گەدە دەزانن. بەڵام لە وەقتی زایەعدا، یان کاتێ کار لە کار دەترازێ بە شێوەیەکی بەرنامە داڕێژراوی پێشوەخت هاواریان لێهەڵدەستێت و دەست دەکەن بە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات، بەر لەم سەردانانەش دەیان شانۆگەریان ریکخستوە. ئەگەر سەیری پەیوەندی و کۆبونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بکەین لەو یاریە جۆراوجۆرانە دەردەکەوێ:
1- هەردولا چۆن ریکەوتون لە نانەوەی تەڵە بۆ لایەنەکانی تر. رۆڵیان دابەشکردوە.
2- هەریەکە چۆن هەوڵدەدات هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لێک دوربخەنەوە.
ئەم خەسڵەتانەی سەرەوە بە دریژایی 27 ساڵی رابردو بونە بە خو، بە راستی و بە کرداری بیندراون، هیج حآشایەک هەڵناگرن. بارودۆخی هەرێم وناوچە دابڕاوەکانیش شایەدی ئەوەن ئەم دو حیزبە نەک هەر سەرکەوتو نەبونە بەڵکە وڵاتیان گەیاندۆتە سەر رێگای هاتونەهات. بۆیە لێرەوە ئەم پرسیارانە دێنە پێشێ:
1- بۆ دەبێت بڕوایان پێبکرێت؟
2- بۆ دەبێت لەگەڵیان بیت؟
3- بۆ دەبێت بواریان بۆ بڕەخسێندرێ تا وڵات زیاتر کاول بکەن؟
نەخێر، نابێت، بۆ بەرژەوەندی ئێستا و دواڕٶژی هەرێمی کوردستان، وا باشترە، ئەو هێزانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتن، بەر لەهەمویان بزوتنەوەی گۆڕان ، بە ڕاشکاوی بە پارتی و یەکێتی بڵێن:
1- ” فەرمون 2 بە 2 ملی رێگا بگرن، ئێوە زۆرینەی ساختەن، بزانین بەو زۆرینەیە لە بەغدا چی دەکەن”.
2- بۆ هەڵبژاردنی کوردستانیش، ئەگەر بەڵگەی تەواو لە بەردەستدایە دەربارەی بونی ساختەکاری لە لستی دەنگدەران، بەڕاشکاوی دور لە کۆبونەوەی نهێنی بە جەماوەر رابگەیەندرێت. کە ” بەشداری لە هەڵبژاردنی ساختە ناکەین و لێرەش فەرمون دوبەدو رێگای خۆتان بگرن”.
3- ئیمە شەقامین وشەقامیش ئێمە.
4- بۆ هەر پرۆژەیەکی نیشتمانی لە هەر شوێنێک بێت پشتیوانین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.