پارتی: نە پرۆژە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان پێشکەش دەکەین نە دەنگیشی بۆ دەدەین

لەلایەن ستاندار Posted on 355 جار بینراوە

ستاندەر
ڤالا فەرید پەرلەمانتاری پارتی و سەرۆکی لیژنەی یاسایی لەبارەی ھەوڵەکانی دواخستنی ھەڵیژاردن رایگەیاند “ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت و و ئێمەیش وەک فراکسیۆنی پارتی نە ئامادەین پڕۆژە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان پێشکەش بکەین و نە دەنگیشی بۆ دەدەین، تاوەکو ئێستایش ئەمە ھەڵوێستی ئێمەیە و دەمانەوێت لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت.”

ئەوە لەکاتێکدایە گۆڕان ڕایگەیاندوە بەھۆی ئەوەی تۆماردەنگدەران پاک نیە پێویستە ھەڵبژاردنەکان بۆ مانگی ١٢ یاخود مانگی ٤ی ساڵی داھاتوو دوابخرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.