نەخشەیەكی گرنگی (پ د ك) بۆ هەلبژاردن (ی ن ك)لە سلیمانیش ئیفلاس دەكا

لەلایەن ستاندار Posted on 346 جار بینراوە

تایبەت بە  ستاندار
سەرچاوەیەکی باڵا لە ناو یەکێتى نیشتمانى کوردستان نەخشەیەكی پارتی هاوپەیمانةكانیان ئاشکرا دەکا لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوى پەرلەمانی کوردستاندا و، ئاماژەى بەوەدا کە ” پارتی بەنیازە خۆی بکاتە حیزبى قائید نةك هةر لة ناوضةى زةرد بةلكو لةناوضةى سةوزيش , کار دەکا بۆ بچووککردنەوەی هەمو حزبە نەیارەکانی بە یەکێتی هاوپەیمانیشیەوە ” .
كورتةى نةخشةكةش ئةوةية : کەوا پارتی بەنیازە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوى پەرلەمانی کوردستان هانا بۆ رێگایەک ببات بۆ زیادکردنی دەنگەکانی لە پارێزگاى سلێمانی کە بە ناوچەی سەوزى یەکێتی ناسراوە ، ئەویش لە رێگەى ئەوەى کە ئەندام و لایەنگرانی خۆی لە پارێزگای دهۆک بە قەزاو ناحیەکانیەوە رابسپێرێت بۆ ئەوەى دەنگ بە کاندیدەکانی پارتی بدەن ئەوانەی لە سلێمانی خۆیان کاندید کردوە ، بەمەش پارتی ئەبێتە حیزبی یەکەم لەسڵیمانی و پێگەی یەکێتی لەم پاریزگایەش لاواز ئەکات “.
سەرچاوەکە باسی لەوەکرد ” کەوا بەهۆی ئەوەى هەڵبژاردنەکانی داهاتوى پەرلەمانی کوردستان بە شێوازی ( یەک بازنەیی ) بەڕێوە ئەچێت ، پارتی ئەتوانێ ئەم نةخشةيةى زال بیت بەسەر یەکێتی ، بةثيي ئةو نةخشةية بيت گرنگ نیەلە خولی داهاتودا نوێنەری پارێزگای دهۆک بگەنە ئەندامێتی پەرلەمان بەقەدەر ئەوەى گرنگە پارتی هێزی خۆی لە سلێمانیش دەربخاو ، خۆی بکاتە حیزبی قائیدو بێ رکابەر لە هەرێمی کوردستاندا”.
بە گوتەى ئەو سەرچاوەیەی یەکێتی ” ئەم باسەو پیلانەکەی پارتی لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتیشدا خراوەتە روو ، بۆیە لەوانەیە ئەم بابەتە کاریگەری نەرینی زۆر بکاتە سەر هەڵوێستى یەکێتى سەبارەت بە سازدانی هەڵبژاردنەکان بە ویستی پارتی ” ئاماژەی بەوەداوە ” کەوا بۆ رێگری کردن لەو پیلانەی پارتی وشکستپیهێنانى پێویستە یەکێتی سوور بێت لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانو لەو ماوەیەشدا کارێک بکات بۆ ئەوەى لەهەڵبژاردنی داهاتوودا شێوازی ( فرە بازنەیی) پەیڕەو بکرێ ، ئەگینا یەکێتی لە حزبەکانی تریش بچووکتر ئەبێتەوە، چونکە یەکێتی لەسلێمانى رکابەری زۆرە و دەنگەکان بەشێوەیەکیێژەیی دابەشبونەتە سەر چوار پێنج حزب ،
شایەنى ئاماژەیەى پارتی چەند رۆژێک پێش ئێستاش لیستى نزیکەی هەزار دەنگدەری خۆی گواستۆتەوە بۆ قەزای چۆمان کە بەمەڵبەندی یەکێتى ناسراوە، بۆ ئەوەى لەوێش پێش یەکێتى بکەوێ …يةكيتى زانيارى ئةوةشى هةية زياتر لة 250 هةزار ناوى زيادة لةدهؤك ئامادةكراوة (لةثارضةكانى ترى كوردستان)بؤ ثالثشتى ئةو نةخشةية .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.