ستاندەر
بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەیەک ساز بکات لەبارەی دواین بڕیار لەمەڕ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کە پێشتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی داوای دواخستنیان کردووە.
سەرچاوەیەک لە جڤاتی نیشتیمانی بە ستاندەری ڕاگەیاند گۆڕان بە وردی پرسی بەشداری کردن و نەکردن لە ھەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکات و ئەگەری ئەوەش ھەیە بایکۆتی ھەڵبژاردنەکە بکات.