ستاندهر
موشهكبارانهكهی دوێنێی بنكه و بارهگاكانی حزبی دیموكرات لهلایهن كۆماری ئیسلامی ئیرانهوه كاردانهوهی زۆری بهدوایخۆیدا هینا لهونیوهندهشدا سهكوی جهماوهر ئهو كردهوهیه ئیدانه دهكات و به پیچهوانهی یاسا و پهیماننامه نیودهولهتیهكان و تاوانی دژ به مرۆڤایهتی وهسفیدهكات.
ئهوهش دهقهكهیهتی
ئیدانە و مەحکوم کردنی هێرشی سەر حزبە کوردستانیەکان لە ناو خاکی هەرێم دا
ئەمڕۆ (8/9) لە نزیک شاری کۆیە بۆردومانی پێگەو بارەگای حزبە کوردستانیەکانی ئێران کرا.بەداخەوە زیانێکی زۆری گیانی لێکەوتەوە و بەدەیان شەهید و برینداریان هەیە. ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشە ناڕەوایە دەکەین .کە پێچەوانەی هەموو یاساو پەیمانە نێودەوڵەتیەکانە وتاوانیکی زەقی مافی مرۆڤ وپێشێلکردنی سەروەری یاسایە لە هەرێمی کوردستان دا، لە بارێکدا ناوچەکە بەرە و ئاڵۆزی زیاتر و پێکدادانی توندتری دەوڵەتانی لێچاوەڕوان دەکرێت . خەڵکی کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی گەورە و مەترسی بەرکەوتنی پریشکی ئاگری بەرژەوەندی جیاوازەکانی دەوڵەتانن .بۆیە پێویستە گەلەکەگان بەهەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەکان بکات و نەکەوێتە نێوان بەرداشی شەڕی وڵاتان ،ئەمەش تەنها لە ڕێگای پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی خەڵکی کوردستان دێتە دی .فەرامۆش نەکردنی پرسی ڕەوای میلەتەکەمان و بێدەنگ نەبون لە بەرامبەر کوشتن و لە سێدارەدانی خەڵکی ئازادیخواز. لەوبارە نالەبارەدا ،ئەرکی هاوڵاتیانی کوردستانە یەکگرتوو بن بۆ بەرگری کردن لە مافەکانیان و نەکەونە ژێر هەژمونی حزبە چەواشەکارەکانی کەتا ئێستا بەلاڕێیان دابردن و خستونیانەتە ناو قەیران و ململانی جەمسەرە جیاوازەکان و زاڵکردنی بەرژەوەەندیە بچوکەکانی ئەم حزب و ئەو حزب بەسەر بەرژەوەندە باڵاکانی نیشتیمان. شێوازەکانی خەباتی مەدەنی و هێزی جەماوەر گوشارێکی گەورەیە بۆ دەرخستنی ستەم و پێشێلکاریەکانی وڵاتانی هەرێمی بۆ سەر خاکی هەرێم و ڕێگرتن بەلاڕێدابرنی کێشە بنەڕیەتیەکانی خەڵکی کوردستان . داواکارین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سنورێک بۆ سنور بەزاندن و تۆپبارانی سنورەکان لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە هەروەها دەست تێوەردانیان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دابنيَن. سەکۆی جەماوەر دڵنیای خەڵکی کوردستان دەکاتەوە ; هەموو شێوازەکانی خەباتی مەدەنی و جەماوەری و دیبلۆماسی دەگرێتە بەر بۆ بەرگری لە مافی گەلێک تائێستا مافی شوناسی خۆی پێڕەوا نابین. ولە هەرکوێیەک بێت ستەمی لێدەکەن و مافی پێشێل دەکەن و دەیکوژن. سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ڕێگای کوردستان دەنوێنین و هیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. سەکۆی جەماوەر 8/9/2018