علی سیستانی عەبادی رەتدەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 464 جار بینراوە

ستاندەر

گەورە مەرجەعی شیعەکان” حەیدەر عەبادی”و چوار ناوی تری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران ڕەتکردۆتەوە، کەبریتین لە”ھادی عامری، نوری مالیکی، فالح فەیاز، تاریق نەجم”

بەگوێرەی لێدوانێکی “سەباح سەعادی” کەیەکێکە لەسەرکردەکانی ھاوپەیمانی سائـیرونی موقتەدا سەدر، ئـەوەی ڕاگەیاندووە کەوا سیستانی ناوی ئـەو پێنج کەسەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق رەتکردۆتەوە، ناوبراو ئـەوەشی ڕاگەیاندووە کەلیستەکەی ئـەوان وەک سائـیرون کاندیدیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران ھەیە ئـەو کاندیدەش” عەبادی” نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.