د.كامه‌ران مه‌نتک
ئه‌و ململانێێهی له‌ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، ململانێێهكی جیۆپۆلهتیكیهو له‌سه‌ر دابه‌شكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی جیهانه‌و داڕشتنه‌وه‌ی شێوازێكی تره له سیسته‌مێكی جیهانی ، كه تیایدا ئه‌مریكا باڵا ده‌ست نه‌بێت، ململانێیه‌كان هه‌ر به‌رگێكی ئایدیۆلۆژیان پۆشی بێت، هه‌ر پڕه‌نسیپ و دروشمێك دژی یه‌كتر به‌كار بهێنن، ته‌نیا شتێكی رووكهشانهیهو ململانێیه بنه‌ڕه‌تیه‌كه ناشارێته‌وه، كه ململانێیه‌كی جیۆپۆلهتیكیه، رووسه‌كان ده‌یانه‌وێت له رێگای پڕۆژه‌ی ئۆراسیاوه، كه چه‌مكێكی جیۆپۆلهتیكیهو كار له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌مێكی نوێی جیهان ده‌كات، راده‌یه‌ك بۆ هه‌ژموونی ئه‌مریكا دابنێن، ئه‌مریكاش ده‌یه‌وێت له رێگای پڕۆژه‌ی جیهان گه‌رایی و پڕهنسیپهكانی دیموكراسی لیبڕاڵه‌وه، ههژوومونی خۆی به‌سه‌ر گۆی زه‌وی بچه‌سپێنێت. هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كان له ولاتی خۆیان دوور بخه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت هیزه ههریمایهتیهكانی سه‌ر به‌و دووبهرهیهش كار له‌سه‌ر هه‌مان شت ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و ناوچانه‌ی قه‌یراناوین، وه‌كو عێراق و سوریا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، بۆ نمونه بوونه‌ته گۆره‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان، دیاره خاكی كوردستانیش هه‌ر له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه، تا ده‌گاته دوا خاڵ له رۆژهه‌لاتی كوردستان، به شیوه‌ی نیمچه لاكێشه‌یه‌ك بۆته بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م جه‌نگه، كه ئه‌گه‌رچی له بنه‌ره‌تدا وه‌ك جه‌نگێكی نیوخۆیی له نێوان ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆنی په‌رته‌وازه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا نیشان ده‌دریت، به‌ڵام له بنه‌ره‌تدا جه‌نگێكی جیۆپۆله‌تیكی جیهانیه!.
له‌و جه‌نگه‌دا هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه، ئه‌گه‌ر له سه‌ر هه‌موو شتێك ناكۆك بن، ئه‌وا كۆكن له‌سه‌ر لێدانی هه‌موو هه‌وڵێكی كورد بۆ رزگار بوون، بۆیه ده‌بینین، له‌و ماوه‌یه‌دا، سه‌رباری هه‌موو ناكۆكیه‌كانیان، توركیا و ئێران روسیا كار له‌سه‌ر دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی سیلایهنه ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له دروستكردنی پڕۆژه‌ی ئۆراسیا، بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له هه‌لوه‌شانه‌وه و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ناوچه‌كه بگرن، واته ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه به شیوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دژی هه‌ر هه‌وڵێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردانه، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نیت، هه‌رچه‌نده هه‌ڵگرانی پڕۆژه‌ی ئۆراسیا رایدهگهنن، كه‌وا ئه‌گه‌ر كورد له ئه‌مریكا دوور بكهویتهوهو بچێته ژێر سایه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه ده‌گاته مافی ئۆتۆنۆمی خۆی، به‌لام ئه‌وه‌ی له راسته‌قینه‌دا روویداوه، ریك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه بووه! هه‌رئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه بوو رێگای بۆ توركیا خسته سه‌ر پشت . كه نه‌ك به ته‌نیا شاری عه‌فرین داگیر بكات، بگره هه‌وڵ بدات له رێگای گۆڕینی دیموكرافیاوه، به دیوارێكی مرۆیی له رهگهڤی تورك و عه‌ره‌ب سنوور له‌نیوان كوردستان دابڕێژیته‌وه!
ئه‌مریكا، كه خۆی به هه‌ڵگری پڕۆژه‌ی جیهانگه‌رایی و پره‌نسیپه‌كانی لیبراڵ دیموكرات پێناسه ده‌كات، جوانترین و راسته‌قینه‌ترین ترین سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك ترامپ ده‌ربڕی، كاتیك گوتی:” كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازان، پێویسته به‌كاریان بهێنین” ،زۆر له رۆشنبیر‌و ئه‌وانه‌ی له سیاسه‌ت كارده‌كه‌ن ، تا ئێستا واتیدهگهن كه‌وا ئه‌مریكا كوردی پاراستوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌بوایه، ئه‌وا هیزه ههریمایهتیهكان كوردیان له ناو ده‌برد، له راستیدا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه شتیكی له راستی تیدا نیه، چونكه ئه‌مریكا له‌و پانتاییه جوگرافیه‌ی، كه پێی ده‌گوتریت كوردستان ته‌نیا هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی داوه، ئه‌مریكا هه‌رگیز پشتگیری كوردی نه‌كردوه، هه‌ركاتیكیش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كه‌وتبیته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كاته به گه‌رمی كه‌وتۆته لێدانی كورد، بینیمان چۆن له‌گه‌ڵ توركیا‌و به‌ریتانیاو ئێران و … هتد رێك كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك له ژێر ده‌ستی كورد ده‌ربینێت، ته‌نانه‌ت یه‌كیك له فاكته‌ره‌كانی دورژمنداریكردنی كورد له لایه‌ن هیزه ههریمایهتیهكانهوه، ئه‌وه‌یه كه‌وا كورد به ئه‌سپی ته‌رواده‌ی ئه‌مریكا تیده‌گه‌ن! نابێت هه‌رگیز ئه‌وه‌مان له یاد بچیت كه‌وا له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا رژیمی به‌عس به ده‌ستخۆشی و پاڵپشتی ئه‌مریكا كوردی كیمیا باران و ئه‌نفال كرد!.
كه‌واته ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ی ئێستا له‌سه‌ر شیوازی داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می جیهانی كارده‌كه‌ن، هیچ شتیكیان بۆ كورد پی نیه‌و له‌و خاڵانه‌ی، كه دژی یه‌كگرتنه‌وه‌و رزگاربوونی كورده كۆك و ته‌بان، به واتایه‌كی تر دوژمنانی كورد ئه‌گه‌ر له هه‌موو شتێك جیاواز بن، ئه‌وا له‌سه‌ر دوژمنداری كورد و رێكن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش كورد بۆته چه‌ند پارچه‌یه‌ك و به هه‌موو شیوه‌یه‌ك دوژمنداری بهكتر ده‌كه‌ن! پیم وایه هۆكاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌مه، جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك مافیا‌و پیاوی ئه‌و هێزانه‌ی دوژمن به كورد جڵه‌وی ده‌سه‌لاتی كوردیان گرتۆته ده‌ست، هاوكات شێوازی خه‌باتی كورد، كه تا ئێستا خاوه‌نی ستراتیژیهتیكی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نیه‌و له بایه‌خی جیۆپۆله‌تیكی خاكی خۆی تێنه‌گه‌یشتوه، تا ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیا كارده‌كات، كه دیاره له ململانێیه جیهانیه‌كاندا ئایدیۆلۆژیا ته‌نیا وه‌ك وه‌ك سۆفت پاوهریك به‌كارده‌هێنریت و ململانێیه جیۆپۆلهتیكیه راسته‌قینه‌ی پێ دهشاردریتهوه!، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی كورد كێشه‌ی ناومالی خۆی چاره‌سه‌ر بكات، پێویستی به گۆڕینی میكانیزمی خه‌بات و دنیابینی و سیاسه‌ت كردنی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌و شیوه‌یه‌ی ئێستا بیر بكاته‌وه و نه‌توانیت پێگه‌ی جیۆپۆله‌تیكی كوردستان(كوردستانی گه‌وره) له ململانیكان دیاری بكات، ئه‌وا هه‌میشه به‌و شێوه ده‌مێنیته‌وه، كه تیایدایه‌و رۆژ به رۆژیش دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، بۆیه له كاتیكدا له‌ناو جه‌نگێكی جیهانیداینه، كه رۆژ به‌رۆژ ئه‌و جه‌نگه مه‌ترسیدارت ده‌بیت، ده‌بیت كورد به شیوازكیی تر سیاسه‌ت بكات و چیتر له دووتوێی چه‌ند حزبیكی ستۆك بوه‌وه سه‌یری رووداوه‌كان نه‌كات! ده‌بیت رۆشتبیران و نه‌وه‌ی نوێی كورد شیوازی بیركردنه‌وه و خه‌باتی خۆی له بناغه‌وه بگۆڕیت، كه نه‌خوینده‌وارو سیاسیه بازرگانه‌كانی كوردستان، به هاوكاری دوژمندان و داگیركه‌رانی كوردستان، به ماوه‌یه‌ی ده‌یان سال كاریان له‌سه‌ر دروستكردنی كردووه.