کورد لەنێو یاریکەرەکاندا…

لەلایەن ستاندار Posted on 403 جار بینراوە

لوقمان محەممەد شلانی

ئەوەی لەسەردەمانی زوو ڕوویدا،بۆ کورد بەھەموو چینێکەوە ھیچ نەبوو ،جگەلە مێژو. مێژوش نوسراوە لەلایەن لایەندار و بێلایەنەکان، بەواتایەکی تر بوو بە مەرەکەبی سەر کاغەز(حبر علی الورق). بۆ ئەم سەدەمەش ھەر ڕاستە و بەزیادەوەش. چونکە کورد نەیتوانی ببێتە ئەزمونداری کەڵک وەرگرتوو، بەڵکو بووە گێڕەرەوەیەکی خراپ و درۆزن. ئەوەی بە باشی زانیوە بۆ خۆی (وەک تاک)و خانەوادەکەی بەزێڕی نوسیویەتەوە و بۆشی زیادکرد،ئەوەی تریشی لەگۆڕنا و خستویەتیە ملی کەسان و بەرانبەرەکەی خۆی حاشایی لێدەکات.

کورد لەوەتەی ھەیە، نە شت وەردەگرێ (بە حاکم و محکومەوە) و نەدەشییەوێ وەریبگرێ.جا کارەسات لەمەدایە کەباسی گەل و میللەت و دواجار وڵاتێک دەکەی ،ئەوان خۆیان زۆر لەوان پێ باشتر و نایەبترە و مامۆتکترە.
بۆنمونە کاتێک باسی دەوڵەتێکی وەک کویت و ئیسڕائیل دەکەی،سەرکردەکان و مەسینەھەڵگر و بنکردەکان و بندەستەکان گەمە وشۆخییان پێدەکەن و پێکەنینیان پێدێن.

ئەزموونی ئەم چەند ساڵەی(بزوتنەوەی چەکداری کوردستان بەھەر چوار بەشیەوە) دەرکەوت کە ھەمویان داردەست و بەکرێ گیراوی دوژمنێکن.ھیچیان خاوەنی ڕاو سەرنجی خۆیان نینە. تەنانەت بۆ پاکتاوکردنی لایەنی بەرابنەریان کە ھاوخەباتی خۆیان بوە،سڵیان لە مل شۆڕی و قورمساغی بۆ نەیارانی کوردستان نەکردۆتەوە.ئامادەبونە دەستی ئاشتی بۆ ھەمو کەس و لایەنێک درێژبکەن تەنھا کوردەکانی ھاو زمانی خۆیان نەبێ. ئەوەش ھەر لەم سەردەمە نەبوە، لە میرنشینەکانەوە بگرە تاکو ئەو سەردەمەی کە ئێمە دەبینین لە دژی یەکتر چیدەکەن.ئەمیان کەرکوک ئەمیان شەنگال.ئەویان کۆیە، ئەویان قندیل و برادۆست و بادینان… نۆکەرایەتی و بێگانە پەرستیشیان نیوەبەنیوەیە.

تا ئێستا کورد نەبۆتە ئەزموندار، نە دۆستی لایەنێکی ئاقڵ و بەرژەوەندی کورد ویست، نەخۆشی ھیچی بەدەست ھێناوە لەدانوستانا. کەوابوو ئەوەی ماوەتەوە ئاشی نەزانە و خوا ئەیگێڕێ.بەڵام نابێ ئەوەشمان لەبیربچێ،کەوا ئەو کاربەدەست و کەسەیەکەمەکانی ھەمو پارت و جوڵانەوەکان ئەوندەی بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵە و ئافەرینیان ویستوە، ھیچ کات بیریان بۆ ئەوە نەچووە کەوا دەمڕاست و پێشەکەوتووی ئەو گەلە پەرتەوازەن.

ئێستا شین و شەپۆر و ئاوەیلای ناوێ، بەڵکو چاوکراوەی خەڵکەکەی دەوێ. ناکرێ چیتر بەتەمایی ئەو بەناو سەرکردەو کۆلکە خوێندەواران و کۆلکە کارد و داردەستی وڵاتان بین.
ناکرێ بەتەمایی نیسک لەئیمان بگەڕێین. ئەگەر باس باسی کوردایەتی و کوردستانە کەس ئامادەی شەڕکردن نیە، جگەلە کوڕە ھەژارو نەدار. تۆ سەیرکە ئەوە کوڕە ھەژارە شەھید دەبێ !! ئەوە قارەمانەکانن خۆیان دەکەنە قەلغان …. لەبەرانبەردا ئەوە کەسە چاوچنۆک و ناکەسبەچەکەکانن لەگەڵ دوژمن مامەڵەی بازرگانی دەکەن. با کەس باسی کۆیە بەتاقی تەنیانەکات،بەڵکو باسی حوسێن پەنھانی و ھاوڕێیەکانیشی بکات. باسی سەڵاحەدین دەمیرتاش و باکور بکات. باسی زەکی شەنگالی و قەندیل و باڵەکایەتیش بکەن،خۆ ئەوانیش کوردن.کاتی ھاتووە ئێمە بە بیر و تێڕوانینەکانی خۆماندا بچینەوە. ئەوان خیانەتیشیان لەنێوان خۆیان بەدادپەروەری دابەشکردووە. سەیری ئەو دوبنەماڵەیە بکەین ئاخۆ ئەوان کێن و لەکوێن و چییان کردووە؟ بەتەمان چی بکەن؟

کەوابو دەبێ ئێستا کورد بزانێ کە لەکوێی یاریەکەیە؟!ئایا یاریگایە تاکو یاریەکەی تییابکرێ؟یان یاریزانە یاری دەکات؟ یاخود تۆپەکەیە یاری پێدەکرێ؟ یانژی ھاندەرە و خۆی یەکلایکردۆتەوە بۆ یەکێک لەدژەکان؟ تاکو ئێستا کورد لام وابێ خاکەکەی یاریگایە و خۆشی تۆپەکەیە. لەمسەر بۆ ئەوسەر لەژێر لاقی یاریزانەکان دەڕوا و دەچێت. چونکە زانیمان ھیچ یەکێک لەو دوو پارتانە نە کوردستانی و نەبۆ ئەوانیشن.ئەگەرنا حاڵی ئەو گەلە وای لێنەدەھات.ئەوان چاودەپۆشن لە بەرانبەر یەک دۆلارو یەک لیرە و تمەن .

ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممە و ھەینی ڕویدا لە بەسڕا، تەواودیارکەری شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیرانە.ئەمریکا توانی گەورەترین کۆبوونەوەی پەڕلەمان گرێبدات. وەلێ نەیتوانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دروست بکات،دواتر سەرۆکی پەڕلەمان و حکومەت و دەوڵەت ھەڵبژێرێ.ئەو توانی گۆلێک لەئیران بکات و ئیرانیش بەھەمان شێوە گۆلەکەی خۆی کردەوە کەنەیھێشت مەرامەکانی ئەمریکا بێنەدی. دوو ھێزە کوردیەکە کەزۆرترین کورسی تەزویری پەڕلەمانیان ھەیە،تاکو ١٢ شەو لەگەڵ ئەمریکیەکان بوون. کەچی ١٠بەیانی ھاتنەوە بەرەی ئیران. لەبەرئەوەی خاوەنی دنیا بینی خۆیان نینە ناتوانن وەکو پێویست بڕیاربدەن. بۆیە دەبێ ئەمجارە گەلی کورد چیتر ڕدێنی خۆی نەداتە دەست ئەو نەشارەزایانە و بەتەمایی ئەوان نەبێ. دەبێ لەسەر ئاستێکی باش و ھۆشیار بتوانێ قسەلەگەڵ ئەو دوو یاریزانە و سەرجەم یاریزانەکانی تربکا، کامەیان بۆ کورد و دواڕۆژی کورد باشبوو خۆی یەکلای بکاتەوە،ئەگەر نەشبێتە یاریزانی سەرەکی و زەخیرە وبەڵکو ببێتە ھاندەرێکی باش بۆ یاریزانەکەی دۆستی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.