سەرۆکی لیستی گۆڕان وەک یەکەم سەرۆک لیست سەروەت‌و سامانەکەی ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 392 جار بینراوە

ستاندەر
سەرۆکی لیستی گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا وەک یەکەم سەرۆک لیست بۆ ھەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ٩ سەروەت و سامانەکەی ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت سەرجەم زانیاریەکانی لە فۆرمی دەستەی دەسپاکی بۆ ئاشکراکردنی سەروەرت و سامانی بەرپرسان خستۆتە ڕوو،  ئەوە لە کاتێکدایە تاکو ئێستا ھیچ یەکێک لە سەرۆک لیستەکانى تر سامانی خۆیان ئاشکرا نەکردووە.

عەلی حەمەساڵح لەمبارەیەوە نووسیوییەتی:
خانوویەکم ھەیە لە مانگی ٣ی ٢٠١٥ کڕیومە بە ١٥٠٠٠٠$ (١٥ دەفتەر) لەھەولێر، کە١٠٠٠٠٠$ (١٠ دەفتەر) مداوەو ٥ دەفتەر قەرزارم، ئەویش بە فرۆشتنی خانوویەکی پێشتر لە گەڕەکی فەرمانبەرانی ھەولێر، کە ٢٠١٠ دروستمانکردبوو، لەگەڵ ھەندێک پاشکەوتی خێزانی (١٠دەفتەرەکەم ) دابینکرد.

ئەم خانووە بەناوی خۆم و ھیچ کەسێکم نییەو لە ئێستاش بەناو ناکرێت.

ئۆتۆمبیلێکی جۆری پرادۆ- مۆدێل ٢٠١٢.

کۆی ئەو پارانەی قەرزارم ٥ دەفتەرو ٣٥ وەرقە.

نوسیویەتیشی “دوای چوار ساڵی دیکە من ھەمان فۆڕم بڵاودەکەمەوە، ئەو کات ڕوندەبێتەوە ئێمە سەرقاڵی دژایەتی زوڵم و فەسادو نادادی و خزمەتی گشتی بووین، یان خەریکی گەندەڵی و خۆدەڵەمەندکردن بووین لەسەر حەقی گشتی وەک خەڵکی دیکە”.

عەلی حەمەساڵح ئەوەش دەڵێت: “ئەمە وەڵامی درۆو چەواشەکاری ھەندێک کەناڵ و ھێزیشە، کە دەیانوت چەندین ڤێلای لەسلێمانی ھەیە، یەک مەتر زەوی و شوقەو خانووم ھەبوو پێشکەشی ئەوان بێت”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.