پەیامێک بۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 399 جار بینراوە

هەڵمەت ئەکرەم*

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبەنەوەی جڤاتی نیشتمانی ئەنجام بدرێت، بە پێویستی دەزانم لە پێناو قورسایی و سەنگی بزوتنەوەی گۆڕان و متمانە و پشیوانی جەماوەرەکەی، ئەو پەیامە لەوپەڕی دڵسۆزیم بۆ دۆخی کاری ڕێکخراوەیی و سیاسی بزوتنەوەکە ئاراستەی ئێوە بکەم، بەو پێیەی ێوە ناوەندی بڕیار و نوێنەر و بەرپرسیاری تەواوی ئۆرگان و جومگکەکانی ناو بزوتنەوەکەن.بەهیوای ئەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئاستی بەرپرسیارێتی مێژویی و متمانەی هەڵسوڕاوان و جەماوەری بزوتنەوەی گۆڕان دابێت و بڕیار بدات ؛

۱. بایکۆتی هەڵبژاردنە ساختە و تەزویرەکەی پارتی و یەکێتی بکات، نەچێتە ناو هەڵبژارنێکەوە، کەسەرلەبەری فرت و فێڵ و ساختەکارییە.

۲. بایکۆتی تەواوی حکومەتی خۆجێی لە سلێمانی بکات، بزوتنەوەی گۆڕان نەکاتە قوربانی، ئەو حکومەتە شکستخواردوە، لە پێناو پۆست و بەرژەوەندی چەند کەسێک.

۳. لە پەرلەمانی عێڕاق، بڕیار ئۆپۆزسیۆنبونی ڕابگەینێت، نەچێتە ناو هیچ تحالف و هاوپەیمانیەتێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێڕاق، بەشدار و کۆبونەوە لەگەڵ هیچ وەفدێکی پارتی و یەکێتی نەکات بۆچونە بەغدا بە وەفدی هاوبەش.

٤. بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت کێشە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان چارەسەر بکرێت و ئامادەکاری بکرێت، بۆ بەستنی کۆنکرەیەکی نەوعی و پێداچونەوەیەکی جدی بکرێت، بە تەواوی ئۆرگان و ژور و مەکۆ و ئەنجومەنەکانی دەرەوە. کار بکرێت، لە پێناو چۆنایەتیەکی بەهێز و پتەو ، دور لەو فەوزا و پاشاگەردانیەی ئەمڕۆ لە ناو بزوتنەوەکە دەگوزەرێت. بەهیوای ئەوەی تەواوی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان، دڵسۆزانە و ئازایانە فشاربکەن لەسە جڤاتی نیشتیمانی، بۆ ئەوەی بریارێکی دروست و ڕاست بدەن لەسەر ئەو دۆخە سیاسیەی بزوتنەوەکە تێی کەوتیە.

هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.