#نا_بۆ_بایکۆت

لەلایەن ستاندار Posted on 346 جار بینراوە

كه‌مال چۆمانی

“لە ١٩٩٢، مەسیحییەکانی لوبنان، کە لەو کاتدا یەک-لەسەر-سێی کورسییەکانی پارلەمانیان ھەبو، بڕیاری بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنی پارلەمانییان دا دژی کاریگەریی لەرادەبەدەری سوریا. لە ئەنجامدا، شیعە موسڵمانەکان نوێنەرایەتییەکان لە پارلەماندا بەرزکردەوە، بەتایبەت حیزبوڵای لوبنانیی، کە ئەنجامی کاولکارانەی لێکەوتەوە. بڕیاری ئۆپزسیۆنی سڕبیی بۆ بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنی ١٩٩٧ رێی خۆشکرد بۆ دوبارە ھەڵبژاردنەوەی سلۆبۆدان میلۆسێڤیچ، بوە ھۆی شەڕی کۆسۆڤۆ.” [ماتیو فرانکێڵ، بڕوکینگز-٢٠٠٩]

کە بەشداریی ھەڵبژاردن ناکەیت، خەڵکیش ساردمەکەوە لە چونە دەنگدان. ئەگەر جێگرەوەیەکی باشترت لە ھەڵبژاردن لایە، ھەوڵبدە لەڕێی ئەو جێگرەوەیەی ھەڵبژاردنەوە گۆڕانکاریی بکە. بەڵام کە خاوەنی ھیچ جێگرەوەیەک، پڕۆژەیەک، ئامرازێک نیت، وا باشترە بایکۆتی ھەڵبژاردنت بۆ خۆت بێت بەتەنھا، نەک ھەوڵبدەیت خەڵک بایکۆت بکات. ئەگەر پڕۆژە و ئامراز و میکانیزمی گۆڕانکاریی باشتریشت لا ھەبن، ھێشتا توانای جێبەجێکردنیانت لە ئێستادا نییە.

ئەگەریش مافی دەنگدانت نییە، یاخود وەک من لە دەرەوەیت و بۆ ھەڵبژاردن ناگەڕێیتەوە، دیسان پێویست ناکات بانگەشەی بایکۆت بکەیت. گەر پێتوایە سزادانی ھەندێک ھێزیش خزمەت بە پڕۆژەی چاکسازیی و دیموکراسیی دەکات، ئەوا زۆر ھەڵەیت. تەماشای ھەڵبژاردنی عێڕاق بکە؛ بایکۆت فەتح و پارتیی بەھێز کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.