ستاندەر: کامەران خدر
فراکسیۆنی چوار حیزبە ناڕازییەکەی ھەرێم کەپێکھاتوون لە(گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری) وەڤدێک دەنێرنە بەغدا و لەگەڵ پارتی و یەکێتی بەیەک وەڤد ناچنەوە بۆ بەغدا.
بەپێی لێدوانێکی “سەلیم شوشکەیی” پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئـیسلامی بۆ پێگەی”سۆمەرییە نیوس” چوار حیزبە بەتەنیا دەچنەوە بەغدا و مەلەفی خۆیان لەگەڵ مەلەفی پارتی و یەکێتی تێکەڵ ناکەن، شوشکەیی ئـەوەشی ڕاگەیاندووە ھەر کوتلەیەک کە خواستەکانی ئـەوان کە خۆی لەجێ بەجێ کردنی دەستوردا دەبینێتەوە جێ بەجێ بکات دەچنە پاڵی.