سەلمان کۆچەری
لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڤەری ڕاپەرین پڕ رەنگ کاندید کرا و زۆرترین پۆستەر لە دەڤەری ڕانیە هەڵواسراوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستپێکی بانگەشەی لەو دەڤەرەوە دەستپێکرد.
هەر لەدەستپێکی بانگەشەکەوە زیاتر لە ٢٠٠ بەربژێر لە لیستەکان وێنەکانیان لەدەڤەری ڕانیە هەڵواسیوە و شەقامەکا بوونەتە رەنگی کاندیدەکان.
بەپێی زانیاری و هەڵسەنگاندنی پێگەی لایەنەکان هەر یەکە لە یەکێتی, بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی زۆرینەی دەنگەکانی دەڤەرەکە دەبەن.