لەھەولێر لەسەر مردنی نەخۆشێک دەستدرێژی گولە لە کارمەنێک دەکرێت و دەکوژرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 424 جار بینراوە

ستاندەر
شەوی ڕابردوو لە شاری ھەولێر دەستڕێژی گولـلە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆر دۆج کرا، کە ناوی سالار مەلاسدیق-ە و تەمەنی ٣٤ ساڵ و کارمەندی بەشی ژمێریاریی نەخۆشخانەیەکی ئەھلیی ھەولێر بووە.

لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا گەنجەکە کوژرا و پۆلیسی ھەولێریش تاوەکو ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنیوز، کە لەکەسێکی نزیک لە کوژاروەکەوە دەستیکەوتووە، (سالار سدیق) ئامانجی بکوژه كان نەبووە، بەڵکو ئامانجەکە پزیشکێکی نەخۆشخانەکە بووە، کە دوو مانگ پێش ئێستا نەشتەرگەریی بۆ کەسێک لە عەشیرەتە دیارەکانی ھەولێر کردووە و دوای نەشتەرگەرییەکە، نەخۆشەکە گیانی لەدەستداوە، عەشیرەتەکەش پێیانوایە، کە کەمتەرخەمیی پزیشکەکە بووە و ھەڕەشەی کوشتنیان لە پزیشکەکە کردووە، ١٠ ڕۆژ پێش ئێستاش سالار، ئۆتۆمبێلەکەی ئەو پزیشکەی کڕیوە، بۆیە وایانزانیوە ئەو ئۆتۆمبێلە پزیشکەکەی تێدایە و کوشتوویانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.