ستاندەر
ئەمڕۆ هەینی، رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی لە راپۆرتێكی هەواڵیدا بڵاویكردەوە كە بەرهەم صاڵح سەرۆكی هاوپەیمانی كاندیدێكی بەهێزە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەرامبەر كاندیدەكانی تری حزبە كوردستانیەكان بەتایبەتی كاندیدەكانی پارتی.
هەمان سەرچاوە هۆكارەكەی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەو رێكەوتنەی لەگەڵ یەكێتی كردویەتی هەروەها بەهۆی راگەیاندنی لایەنە شیعەكانی عێراق كە ئەگەر ئەوان رێكەوتن لە نێوخۆیان سەبارەت بە كاندی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوا سەرۆكی پەرلەمان وسەرۆك كۆمار دەگەڕێننەوە بۆ ئەندامانی ەرلەمانی عێراق وئازادیان دەكەن لە هەڵبژاردنی هەر كاندیدێك بۆ هەردوو سەرۆكایەتی.
چاودێرێكی كاروباری عێراقیش پێی وایە بەم شێوازە كورسیە زۆرەكانی پارتی ویەكێتی رۆڵێكی بەرچاویان نابێت لەیەكلاییكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار چونكە پەرلەمانتارە شیعەو سونەكانیش دەنگ دەدەن وئەوانیش زۆرینەن ودەتوانن كاندیدەكە یەكلایی بكەنەوە.