زانيارى نوێ لە بارەی فشارەكانی پارتی و ئێران بۆ كشانەوەی كاندیدەكەی كۆمەڵی ئیسلامی

لەلایەن ستاندار Posted on 398 جار بینراوە

ستاندەر لە رێگەی سەرچاوەك لە بەغدا زانيارى نوێ لە بارەی فشارەكانی پارتی دیموكرات و ئێران بۆ كشانەوەی كاندیدەكەی كۆمەڵی ئیسلامی بڵاودەكاتەوە.


ستاندەر

داوبەداوی ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و دەوڵەتی ئێران فشارێكی زۆریان خستە سەر كۆمەڵی ئیسلامی بۆ كشانەوەی (ئەحمەدی حاجی رەشید) پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامیبەرامبەر بە (بەشیر حەداد) كاندیدی پارتی بۆ جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بەڵام بێ سود دەبێت.

دواتر وەفدێكی شیعەی نزیك لە ئێران بە سەرۆكایەتی هادی عامری داوا لە (ئەحمەدی حاجی رەشید) دەكەن كاندید بوونی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان بكشێنێتەوە، بەڵام ئەو لای خۆی رەتیدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی دایە، دواتر نوێنەرێك و كونسوڵی ئێران دەچنە لای (عەلی باپیر) ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بۆ كشانەوەی (ئەحمەدی حاجی رەشید) لە بەرامبەردا كەیسەكەی (مەلا سلیم شوشكەیی) لای پارتی دادەخرێت، ئەو سەچاوەی بە ستاندەری راگەیاند، عەلی باپیر داواكەی ئێرانی رەتكردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.