مەسعود عەبدولخالق: لەکارنامەکانی ھەڵبژان پرسی دەولەتی کوردستانی و ریفراندۆم ھەر بەجارەک باری کردوە

لەلایەن ستاندار Posted on 390 جار بینراوە

ستاندەر
مەسعود عەبدولخالق نوسەر و ڕوناکبیر ڕایدەگەیەنێت لە کارنامەی حیزبەکان دیسان باسی مادەی ١٤٠ کراوەتەوە لەکاتیکا سالانی رابووردوو خۆیان باسیان لەوە دەکرد کەمادەی ١٤٠ تەواو بوو ،بەتایبەتی لەدوای ھاتنی داعش،ووتیان کەرکوک گەڕایەوە ، دەست کرا بەدابەشی بیرە نەوتەکان لەنیوان گەورە بەرپرسانی کورد.
لەنوسینێک ناوبراو راشیدەگەیەنێت باس نەکردنی ریفراندۆم و دەوڵەتی کوردستانی دەرخەری پاشەکشە و لاوازی پێگەی کوردستان و حیزبەکان پێیان شەرمە باسی بکەن.

دەقی وتارەکەی مەسعود عەبدولخالق بخوێنەوە:

پاشەکشە (ھەلبژاردن وکارنامەی حزبەکان)
حزبەکانی کوردستان کارنامەی ھەلبژاردنی خۆیان بلاوکردەوە ،بەگشتی پاشەکشەو دووبارەبوونەوەی بەلینەکانی پیشوویانە ، گوزارش لە لاوازی پیگەی کوردستان دەکات ، بەکورتی پاشەکشەکانیان ئەوانەن :
١- لەکارنامەکان پرسی دەولەتی کوردستانی و ریفراندۆم ھەر بەجارەک باری کردوە ، شەرمیان پێیە بیکەنە مادەی ھەلبژاردن .
٢- دیسان باسی مادەی ١٤٠ کراوەتەوە لەکاتیکا سالانی رابووردوو خۆیان باسیان لەوە دەکرد کەمادەی ١٤٠ تەواو بوو ،بەتایبەتی لەدوای ھاتنی داعش،ووتیان کەرکوک گەڕایەوە ، دەست کرا بەدابەشی بیرە نەوتەکان لەنیوان گەورە بەرپرسانی کورد کرا.
٣- لەڕاپۆرتیکی (مفتش العام بوزارە الخارجیە الامریکیە رقم: isp-c١١-٠٨A ) باس لە بەدەولی کردنی پرسی کەرکوک دەکات (بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان) کەچی سەرکردە کوردەکان رازی نەبووینە لەبەرچاوچنۆکی بۆ فرۆشتنی نەوت ، بەگویرەی ئەو راپۆرتە دەسەلاتی کوردی نەوت فرۆشتنی لا گرنگ تر بوە لە چارەنوسی کەرکوک .
٤- ھەر سالی رابووردوو دەووترا :گفت وگۆی ئیمە لەگەل عیراق لەبارەی دوو دراوسێییە ،دەیان ووت دەستور ٥٥ پیشیلکاری تیدایە ، …کەچی لەکارنامەکان ھاتوون باسی چوونەوە بەغداوپابەند بەدەستورو سویند خواردن کەیەکپارچەیی خاکی عیراق بپاریزن …نەک زەویەکەی بەلکو لە سویندەکە پاراستنی ئاسمانی عیراقیش تیدایە !! لەگەل زۆر خالی تر وادەکا نوینەری کورد چ پەرلەمانتار چ وەفدی زۆر بەچاوەکی سووک تەماشا بکریت ،پاشەکشەو پاشگەزبونەوەی زەق ..کەچی کەسیش لەناو کوردستان نالیت من بەرپرسیارم و ئەوە ئیستقالەم دا …دیسان واھەمو بانگیشە دەکەنەوە .
٥- ھەر لەکارنامەکانی حزبەکوردستانیەکان دیسان ھەمان بەلینەکانی پیشوو ھاتۆتەوە کەلەھەمو ھەلبژاردنەکان دراوەو جیبەجی نەکراوە .
٦- زۆر باسی ئەوەش دەکریت ئەگەر حزبی فلانە بەھیز بیت ئەوە کوردستانیش بەھیز دەبیت ..بەپیچەوانەوە ئیستا حزبی دەسەلات زۆر بەھیزە ژمارەی چەکداری بە ئەندازەی ١٠ ھیندەی کرواتیایە ، لە زۆربەی وولاتانی ئەوروپی وجیھانی زیاترە ، بودجەی بە ئەندازەی ٤٠ حزبی ئەوروپیە ، ژمارەی ئەندامانی پیوانەییە ، بارەگاو مومتەلەکاتی ھەر وینەی نیە لەجیھان ،خودی حزب ئاسایش و پۆلیس ودادگاو زیندانی خۆی ھەیە ..وەک لەڕاپۆرتی ھاوبەشی (رسالە القوات الامریکیە فی العراق –usf-١ ) ھەروەھا (ڕاپۆرتی (midl east report – n:١٠٣)ی رۆژی ٢٦/٤/٢٠١١ دەلیت حزبی دەسەلاتی کوردی ھەر بەناو حکومەتیان ھەیە ئەگینا حوکمی حزبەو ھەر حزبەو ئاسایش وچەکدارو ھەوالگری خۆی ھەیە،دادگاوزیندانیان ھەیە.
مسعودعبدالخالق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.