کۆمەڵی ئیسلامی و ئەحمەدی حاجی ڕەشید نمونەی پرۆژەیەکی گەورەتر لە حیزب

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

بەپێی زانیاریەکان لە ماوەی ٣ رۆژدا ٤ جار هەوڵدراوە احمد حاجی رەشید پاشەکشە لە هەڵوێستەکانی بکات تا ئاستی دەست لەکارکێشانەوە و تەنانەت جێهێشتنی بەغدا, هەوڵێک هەبووە بەوەی بۆسە بۆ احمدی حاجی ڕەشید دابنرێت و بڕفێنرێت, هەر یەکە لە تەیاری هادی عامری, لیستی فەتح, پارتی داوایان لە احمدی حاجی ڕەشید کردووە لە هەلوێستەکانی پاشەکشە بکات و خۆی کاندید نەکات و راوێژکارێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و تەنانەت باڵوێزی تورکیاش بە ناراستەوخۆ ویستویانە احمدی حاجی ڕەشید لە کاندید بوون دوربخەنەوە تا ئاستی ئەوەی بەشێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵیش لەترسی دروستبوونی مەترسی تیرۆر لەسەر احمد ی حاجی ڕەشید داوایان کردووە لە پرۆسەی کاندید بوون پاشەکشە بکات, بەڵام ئەوەی ئەحمەدی حاجی رەشید نیشانیدا هەڵوێستێکە کەلەپرۆژەی حیزبێک گەورەترە و سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە کۆمەڵی ئیسلامی پرۆژەیەکی نیشتیمانی و خزمەتگوزاری و چاکەکاریە لەوەی تەنیا حیزبێک بێت بەڵگەش بۆ ئەوە رێژەی دەنگەکانی احمدی حاجی رەشیدە کە یەک لەسەر سێی ١/٣ دەنگی پەرلەمانی بەدەست هێناوە.
ئەو مەبدەئو کارنامەیەی کۆمەڵی ئیسلامی کاری لەسەر دەکات کەسانی وەک احمدی حاجی ڕەشید بەرهەم دەهێنێت و زیاتر لەوەش ئەمریکایەک کە پێشووتر کۆمەڵی ئیسلامی بە حیزبێکی تیرۆرستی هەژمار کردووە و ئەمیر و کادیرەکانی دەستگیر کردووە و بەدەیان پێشمەرگەشی لێ شەهید کردووە لە ئێستادا پشتگیری لە احمدی حاجی ڕەشید و کارنامەی کۆمەڵی ئیسلامی دەکەن بۆیە لە ئێستادا پێویست دەکات ئەو حیزبە کاری جدیتر لەهێنانە پێشەوەی ئەو کەسانە بکات و کار لەسەر پێگەیاندنی پەرلەمانتاری دیبلۆماسی بکات.
ئەمریکا و دیسکی دیبلۆماسی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆژەی احمدی حاجی ڕەشید راگەیاندووە و هانیانداوە لەسەر کارەکانی بەردەوام بێت, دروست عێراق لە تەنگەژەیەکی سیاسی و ململانێیەکی نادروستدا تێپەڕ دەبێت و پێویستە لەجێی دانانی کەسانی ئەجێندا لەپشت خەڵکانێکی دڵسۆز خاون وەلائی بەهێز و بەتوانا دابنرێت ئەگیانا عیراق هەر لە بازنەی فەسادی ئیداری و دزی کردندا دەمێنێتەوە…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.