ڕاوکردنی مرۆڤ بەقەول یان بەقولاب مۆدێلی تری بانگەشە…

لەلایەن ستاندار Posted on 393 جار بینراوە

عزیز موستەفا

دوای ئاشنابوونی مرۆڤ  بەزمانی ئاخاوتن و دەربڕین (قسەکردن) واتا دوای تێپەڕاندنی زمانی ئیشارەت و هێما. ئەم پارچە گۆشتە (زمان) چەند خزمەتگوزارە بۆ گەیاندنی ڕاستی و دروستی و مرۆڤ دۆستی,  بارتەقای ئەمەش (هێندە) قولاب بووە بۆ چەواشەکاری و گەوجاندن.

زمان زۆر جار قامچی بووە بۆ سەرکوتکردن و داپڵۆسین. قاوەی ساحیر و فاڵچی بووە بۆ خاڵ گرتن و فریودان. ئەم پارچە گۆشتە بەپێی سەردەم و ڕۆژگار، بەپێی ئاستی بیر و هۆشیار ، بەپێی پێویستی مرۆڤ ، بەچەندین شێوەو شێواز. جل و بەرگی خۆی دەگۆڕێ و نمایشی تازەو نوێ دەکات.
لەزۆر دەمدا بە فرت و فێڵ خۆی دەکاتە فریاد ڕەس و فریشتەو گۆچانی دەستی عیسا کەگوایە تەنها خۆشەویستی مرۆڤی مەبەستە, بەڵام کە بە تێڕامێنی و وردبیتەوە دەبینی دیوی پێچەوانەی ڕاستە مارێکی زوحاکە بەرەو گوێچکە و مێشکی مرۆڤ تایبەت تر مرۆڤی ناوشیار جینگڵ دەدات و هزر و بیرمان دەخوات.
ئەم پارچە گۆشتە لەوەزیاتر سنور دەترازێنێ دەبەزێنێ نەک گوزارشت لەخۆی و خانەوادەی. خۆیدەکاتە میراتگر و وتەبێژی لێوان لێو لەدرۆ بەناوی خودا فتوا دەدات. دروستکراوی ئەو لەناو دەبا سەری دەبڕێ و یاری پێدەکا، لەمێژوودا بۆ چەند سەدە خۆی خودا بووە بۆ چەند سەدە پاڵپشتی و ئیلهامی خودا حوکم زوڵم زۆری کردوە بۆ چەند سەدە جێنشینی خودا بووە حوکمی موتڵەق لای خۆی بووە. و هەوس بازی و چەوساندنەوە لەڕوانگەی حەزی ئەو بووە. ئەوەی مەبەست و هەدەفی ئێمەیە ڕێگرتنە لەو دیاردەیە, چونکە لەوسەردەمی عەولەمەیە هەمان زمان بەڵام بەتەکنیکی نوێ و تازە ئامادە و سازە. ئەمجارە وتەبێژە بەناوی پیرۆزی (سەرکردە و سەرۆک) (مەدرەسە و ڕابەر) (خەبات و شاخ) + (شەهید و شەڕەف) (خاک و گەل)  بە زمان و قەول خەڵک فریودەدەن لە کاتێکدا ئەو دروشمانە دەستکەوت و سەرمایەی گەلن نەک هی ئەو و ئەو بۆیە  گەلی وشیار ڕێگا بەو هەڕاج فرۆشیە نادات ڕێگا بەو خاوەنداریە قۆرخکاریە نادات چونکە  ئەم پیرۆزیانە زەوی و زاری کوردستان نین تەخشان و پەخشانی کەی سامانی وڵات نیە هەرزان فرۆش و تەسلیم بەداگیرکەرانی کەی گەلی وشیار ڕێگا بەو دیاردە دزێوە نادات پێشوازی و چەپڵە ڕێزان و گوڵبارانی ناکا. ئەگەر هیچ نەبێت ( ئەزعەفول ئیمان( ماڵی خۆی ناگرێتەوە و باجی گەمژەیی نادات ئەمەی دەکرێ و بەئاشکرا لەکۆمەڵگەی ئێمە ڕودەدەن. بۆ شکۆ و شانازی (ئەم سەرۆک و سەرکردانە نیە) بۆ پیرۆز ڕاگرتنی ئەم خوێندنگا و مەدرەس و ڕابەرانە نیە – بۆ جوانکردنی خەبات و بەرزی شاخ نیە. بۆ نەمری هێشتنەوەی خوێنی شەهید و پاراستنی شەڕەف نیە و بۆ ڕزگاری دایکی وڵات و ئارامی گەل نیە، بەڵکو
بۆ شێواندنی مێژووی خۆنەویستی و بەهەڵوێستی سەرۆک و سەرکردەکانە بۆ شلوێ کردنی ئاوی ڕونی پاکی کانیاوی هزری ڕابەرو مەدرەسەکانە. وە ئەو هەڵمەتانە بۆ  شەرمەزارکردنی شکۆ و شانازی خەبات و تێکۆشانە بۆ شکاندنی دوو پەنجەی سەرکەوتن و پەنجەی سەر پەلەپیتکەی تفەنگ و کوێرکردنی چاوی سەرنشینان و
بۆ شۆڕکردنی سەری بەرزی گەلە.
هەوڵێکی ترە بۆ شپرزەکردنی تەمەنی پڕ جوانی و ئەزموونی خزمەتگوزاری و باوکانە ئەمانەی بەو ناوانە دەکرێن بەو پیرۆزیانە دەردەبڕێن و گشتی وەکو پەیژەو قادرمە بەکاردێن بۆ سەرکەوتن و سەرخستنی نەخشە و مەرامی شەخسی,  ئەو پیرۆزیانە دەکرێنە تەونی جاڵجاڵۆکە بۆ ڕاوکردنی خەڵکی هەژار و داماو و برسی.
بۆیە دەبێ ئێمەی هاوڵاتی نەگەوجێین بەم دروشمانە بەم وەعدە بێ بنەمایانە بەم نوێنەردانانە – بەم خۆ لەشوێن دانانە – بەم فرمێسکە تیمساحیانە بەڵکو چیت پێکراوە ئەون بۆ بخەڕوو چیت پێدەکرێ ئەوم بۆباسبکە چیت لەناو دەستە هەر ئەوەم  پێشکەشکە نەک وەعدی کەروێشکێک بدەی ڕاونەکراوە خۆی ڕادەکات بەو عەرد و گرد و باسکانە….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.