لیستی دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریەکان دوایی دانیشتنێکی دورودرێژ دوێنێ دووشەممە حیزبی دەعوە بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی کە بە لیستی دەوڵەتی یاسا بەشداری ھەڵبژاردنی کردووە لەکۆتاییدا رێکەوتون بۆ کاندید کردنی سادق روکابی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
بەپرسێکی حیزبەکەی نوری مالیکی رایگەیاندوە پێیان وایە مەرجەعیەت کاندیدکردنی روکابی قبوڵدەکات و ناوەکەشی بە ھادی عامری و ھاوپەیمانەکانی تری راگەیەنراوە.
جێی باسە سادق روکابی راوێژکاری مالیکی بوە لە ماوەی سەرۆک وەزیرانی و چەند مەلەفێکی گەندەڵی لەسەر بوە بەو ھۆیەوە وڵاتی جێھێشتوە و، دوێنێ ئێوە گەیشتۆتەوە بەغداد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.