ڕۆڵی ئەمریکا لە دیاریکردنی سەرۆککۆمار و ترسی پارتی لەدەرنەچونی کاندیدەکەی

لەلایەن ستاندار Posted on 322 جار بینراوە

ستاندەر

لە ڕاپۆرتێکی پێگەی “قودس العرب” باسی لە ململانێکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەنێویشیدا دکتۆر بەرهەم کراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار.

لەڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە ئەمریکا لەڕێگای “برێت مکگۆرک”ـەوە هەوڵەکانی خستۆتەگەر لەپێناو ئەوەی دکتۆر بەرهەم بکرێتە سەرۆککۆماری عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی و حزب و لایەنەکانی هەرێم کۆبۆتەوە.

لەلایەکی ترەوە لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارێکی ناخۆشدایە لەلایەکەوە دەیەوێت کاندیدی هەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەهەمانکاتدا ترسی ئەوەی هەیە کاندیدەکەی لەبەرامبەر دکتۆر بەرهەم شکست بێنێت و پەیوەندیەکانیشی لەگەڵ ئەمریکا بەرەو خرابتر بچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.