ابڕاهیم حاجی
گوومان نيە كە پارتي و يەكيتي لە ٢٠٠٥ ەوە تاكو ئەو ساتە هەموو شتيكيان لەپيناو يەكتري كردوە دۆستايەتي يەكتريان كردوە بۆ بەرژەوەندي خۆيان تەنانەت زۆرجار دژايەتي يەكتريشيان كردوە و خيانەتيان لەيەكتريش كردوە هەر لەپيناوي بەرژەوەندي خۆيان, نامەويت سەري خوينەري بەريز بهيشينم زۆر,ئەوەي دەمەويت تيشكي بخەمە سەر بريتيە لەوەي كە يەكيتي كانديدي خۆي بۆ پۆستي سەرۆكي كۆمار يەكلاي كردۆتەوە كە بەرهەم صالحە و تارادەيەكي زۆر كۆدەنگيەكي نيودەولەتي و هەريمي و عيراقي لەسەرە بەلام ئەوەي جيي تيرامانە بريتيە لەوەي كە پارتي فواد حسيني كانديد كردوە بۆ پۆستي سەرۆكي كۆمار بەلام لەراستيدا ئەوەي ليي دەخونيمەوە برييتە لەوەي كە هەردووكيان ريك كەوتون لەسەر ئەوە كە وا نيشاني لايەنگراني خۆيان بدەن كەوا ئەوان ناكۆكيان هەيە لەهەموو پرسەكان چونكە تاكو ئيستا جەماوەري پارتي وا دەزانيت كە يەكيتي ريسي دەولەتي كوردي لە بارزاني كردۆتەوە خوري, بۆيە ئەوان بەهەر جۆريك بيت دەيانەويت يەكلاي كردنەوەي پۆستي سەرۆكي كۆمار بۆ دوواي هەلبژاردن دوا بخەن چونكە دەيانەويت وەك كەرەسەيەكي ناكۆكي بەكاري بينن, لەپال ئەوەشدا پارتي دەيەويت گارانتي زياتري هەبيت بۆ كوردستان كە بريتيە لەوەي لە حكومەتي داهاتوو لەگەل يەكيتي حكومەت دروست بكات بەتەينا چونكە پارتي لەزاري مسعود بارزاني و نيچيروان بارزاني ئەوەي بەرووني ووتوە لە حكومەتي داهاتوودا پارتي بەروە حكومەتي زۆرينە هەنگاو دەنيت و كام حزبيش نزيكترينە ليي ئەو دەكات بە شەريك كە ئەوەش روونە يەكيتي نيشتماني نزيكترين حزبە لەو,, من دەمەويت پشتراستي قسەكەم بكەمەوە بەوە كە بۆ پارتي پرسي ريفراندۆم و سەركەوتني چەند گرنگ بوو كاتيك يەكيتي كركوكي تسيلم بە حەشدي شعبي كرد,پاش ئەو هەموو يەكتر شكاندن وسوكايەتي و لەيەك دوركەوتنەوە دواتر چونەوە سەر ميزي گفتوگۆ و كە تائيستا شەريكي يەكترن لەناو حكومەتي هەريم و موو لەنيوانيان دەر ناچيت! بۆيە ئەوەي كە دەگوزەريت با خەلك باش بيزانيت هيچ بنەماي نيە و تەنيا مانۆرە دوواي هەلبژاردن هيچ كيشەيەك نامينيت و دەنگدەرانيش ئەوكات دەزانن كە گالتەيان پيكراوە