مەسعود بارزانی چەندین نھێنی ریفراندۆم ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 333 جار بینراوە

ستاندەر
لە دیدارێکی لەگەڵ جەزیرە مەسعود بارزانی چەندین وردەکاری تایبەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ٢٥ی ئەیلوی ٢٠١٧ خستە ڕوو.
لە دیدارە ناوبراو گوتی حەشد و سوپای پاسداران و بەغدا بە ھاوکاری گروپێکی خیانەتکاری (ناو یەکێتی) بەیەکەوە پیلانیان بۆ ھێرشکردنە سەر کەرکوک دارشتوە. وتیشی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تیلەرسن زۆر دژی ریفراندۆم بوە و داوای کردووە کورد بگەڕێتەوە بۆ ھێلی پێش ٢٠٠٣.
پرسیارێکی تریش کە ئاراستەی کرا لەبارەی جێبەجێ نەکردنی مادەی ١٤٠ لە پێش ٢٠٠٧ وەک لە دەستور ھاتوە، بارزانی داوای لێبوردنی کرد لە جواب نەدانەوەی، چاودێران پێیان وایە پرسیارەکە ئەوەندە تەمومژاوی نەبو جواب نەدرێتەوە بەڵام بەھۆی ئەوەی بارزانی ئێستا خۆی دەپارێزێ لە ھێرشکردنە سەر بەغدا رەخنە لێگرتنیان لە دوای ریفراندۆمەوە وەڵامی نەدایەوە.

ھاوکات ھەر لە بەرنامەکە مەلا بەختیار رایگەیاند ئەوان پێیان باش بوە ریفراندۆم دوابخرێت و بەدیل قبوڵ بکرێت, وتیشی دەستلەکارکێشانەوەی بارزانی دانی باجی ئەنجامدانی ریفراندۆم بو چونکە بەشێکی زۆری ئەنجامەکەی لە ئەستۆی ئەوبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.