لەسێبەری بەرژەوەندیدا

لەلایەن ستاندار Posted on 484 جار بینراوە

شالاو مەعەلی

ئەگەر سەیری ململانێ ئێران و ئەمریکا بکەین لە دانانی پۆستەکان ، ئەوا تا ئێستا ئەمریکا دۆڕاوە ڕەنگە بڕیاردان لەسەر دۆڕانی ھێشتا زووبێت بەلام ململانێکان ئەمجارە تووند دەبێت چونکە ھەردوو لا لەسەنگەر بۆیەکتری .

ئەوەی کاری ئەمریکا گرانتر کردووە بەھێزی ئێران نیە، بەلکو سەرجەم ھێزەکان لەعێراق ڕۆژێک لەڕۆژان بونەتە قوربانی سیاسەتە پەرژەوەندی خوازەکان ئەمریکا.
لێرەدا متمانەکردن بۆپاراستنی پەرژەوەندی ھێزە عێراقیەکان بەئەمریکا بەرەو نەمان دەچێت .
ڕەنگە دواھەمین ھێز گورزی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکای بەرکەوتبێت تائێستاش لەژێرگاریگەریەکانی دەرنەھاتبێت پارتی دیموکراتە.

ئەو ھێزە نەیتوانی پالانسی پەیوەندیەکانی لە نێوان ئەمریکاو ئێران ڕابگرێت کاتێک بەژداری شەڕی داعشی کرد لەگەل ھاوپەیمانا ن ھێندە غرور گرتی حسابی بۆ ھەژموونی ئێران نەدەکرد ، بەلام کاتێک ئاسەواری ڕێفراندۆمی بینی ئینجا پاسەنگی پەیوەندیەکانی بەلای ئێران ھێزەکانی سەربەئێران شکاندەوە.بەلام کاتێک بینی پێگەی ی ن ک چۆن لەکوردستان و عێراق ڕاگرت و لە موشک بارانەکانی ئێران بۆسەر ئۆپۆزسێۆنی کوردی بەتەواوی لەتوانای ھێزی ئێران بۆ گۆڕانکاریەکان تێگەیشت.

ئێستا لەلایەن زۆربەی ھێزوو لایەنەکان ڕوونە دەبێ بەرژەوەندی یەکێک لەم دوو زلھێزەی ناوچەکە بپارێزی یان ببیە کارەکتەرێک بۆپاراستنی پەرژەوەنیەکانی ئینجا لەگۆڕەپانەکە ڕۆلت پێدەدرێ .
مەینەتی کورد لەوەدایە نەیتوانیووە بالانس لەنێوان ھەردوو لا ڕابگرێ .

ئێستاش بۆ کاندید کردنی بەرھەم سالح کورد ناتوانێ بەدەنگی خۆی یەک لایی بکاتەوە.
گومان لەوەدانیە بەرھەم نەکاندی یەکێتیە چونکە لەیەکێتی جیاببۆوە و نە ھاوپەیمانیەکەی خۆشی ئەوەندە کورسیەی ھەبوو تا ئەو پۆستە وەر بگرێت . کەواتە کاندیدی ئەمریکایە و قوتابی خۆیتیان ھەر ئاستەنگێک بۆ بەرھەم سالح تا ببێتە سەرۆک کۆمار ئاستەنگە بۆ ئەمریکیەکان ی ن ک گەمەیەکی جوان کرد بەسووکە داواکاریەک بەگەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی کاری ئەمریکایان ڕێکخست ، گەڕانەوەشی بۆ ناو یەکێتی بەرھەم و ئەمریکا پێویستیان پێ ھەبوو نەک بۆ بەھێزکردنەوەی یەکێتی بێت چونکە ھێزەکان کەسیان سەنگی ڕاستەقینەی خۆیان نیە گەمە ئیقلیمیەکان قەبارەو کورسیان بۆ دیاری دەکات .

چونکە نە ئێران و نەئەمریکا لەخەمی ھاولاتی کورد و عێراق نینە مال وێرانیەکەش لەوەدایە ھێزەکانی سەر بەم دوو جەمسەرش لە خەمی ھاوولاتیان نینە چونکە دەزانن ھاولاتیانی خۆیان ناتوانن ھیچ بۆستێکیان بۆ دابین بکەن ئەگەر سەرجەم کورسیەکانیش بێنن پێچەوانەکەشی ڕاستە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.