لە(ڕیفراندەم)ەوە بۆ(کاندید)ی سەرۆک کۆماری دەوڵەتی کوردستانی؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 395 جار بینراوە

گەشتیار مەحمود

فرەنکلن دێلێنۆ ڕۆزێڤلت لەیاداشتی کتێبەکەیدا دەڵێت:(لەسیاسەتدا ھیچ شتێک بەبێ پلان نایەتەکایەوە، ئەگەر ھەرچیەک لەدووتوێ ی سیاسەتدا بەرێکەوت ڕوویدا ئەوا وەکو گرەوکردن وایە لە یاری مەیدانی قوماردا) .

بێگومان ئەوەی لەوھەرێمە دەگوزەرێت شتێک نیە بەناوی سیاسەت! بەڵکو سەرمێزی کۆبونەوەکانیان تەنھا مەیدانی قومارگەکانن کەلەبەرگی سیاسەتدا گرەوبازەکان یاری لەسەرپۆست و پارە ئەکەن. بەجۆرێک لەیانسیبی براوەکان ژیانی شاھانە بۆخۆیان ونەوەی نەوەکانیان پێ مسۆگەربێت و لەھەر دۆڕانێکیشدا ئەوگەلەڕەشوڕوتە بەدەردەکێکەوە سەرگەردان بێت کە باجی گرەوبازەدۆڕاوەکان بدات. سەیر لەوەدانیە گرەوبازەکان بەناوی سیاسەت لەسەر بردنەوەی بیرەنەوتێک و پۆستێک نەتەوەیەک ھەڵەپەڕێنن بۆئاھەنگی سەربەخۆی ودروستکردنی دەولەتی کۆماری کوردستان، ئەوە سەیرە گەلێک لەدوای ئەو ھەموو مێژووی قوربانیدانە ئێستاش بەریتمی جاران لەھەڵپەرکێ و تێکقژقژانی حیزبەکوردیەکان لەھەڵپەڕیندابێت بۆچی؟! بۆدیارکردنی سەرۆکێک بۆ ئەو دەوڵەتەکوردی یەی کەروبارێک خوێنیان بۆرشت؟ یان بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆسەرۆکی ئەودەوڵەتەی کەخاکیان پێ فرۆشت؟

زۆر ساڵی سەخت و مانگی پڕ لە نەھامەتی و ڕۆژانی تاریک وتەنگەتاوی ڕەش بەسەر ئاسمان وخاک ونیشتیمانی کورد دا تێپەڕین…
زۆر چیرۆکی تراژیدی و بەسەرھاتی تاڵ ومەرگەساتی ناخھەژێن و کارەسات ودەردەسەری ھەناوی نەتەوەی کوردی بەبرین و ئێش وئازارتەنین…
مێژوویەکی درێژلەسەرگەردانی گەلی کورد و تەمەنی سەدەیەک لەقوربانیکاری بووبە بەرھەمی تێکقژقژانی حیزبایەتی و شارچیەتی و خێل و عەشیرەتگەری تاکارگەیشتە ئەوەی نەتەوەیەکی لێکھەلوەشاو و نەوەیەکی ھیواپوکاو بەرجەستەبوون.

یەکترسڕینەوە و تەڵەکەبازی سیاسی تائاستی خوێنڕشتن بووە پێوەری توانای سنوردارکرانی پاوانی دەشت وکێوەروتەکانی ئەم ھەرێمە کەھەزاران خەون وخۆزگەی باوک کوژراوەکانی لەگۆڕناو پاشان تائاستی پاڵەوانی مەیدانی یەکترقڕکردن زۆر جار مەدالیای شاناز ی و نازناوی جوامێری پاداشت و رەمزی ناوناوبەنگی کوشتارگەی باوکوژراوەکان بوو…

دوای ئەو ھەموو مەرگەسات و کارەساتانە گەوجاندن وخەیاڵپڵاوی گرەوبازەکان لەسەرتەختی شانۆگەری قومارگەکان دا بەدەنگی بەرز و زگی تێرەوە تافی خۆشگوزەرانی و خزمەتکردن بەسەر خەلکی رەشوروت وبرسی و ھەژارونەدار دەخوێندرێتەوە کە کەخۆیان لەژیانی شاھانەیی و لە کۆشکوتەلارەبەرزەکانیانەوە لەو پەری خشگوزەرانیدا ژیانبەسەردەبەن وبۆ برەودان بەمەودای خۆشیەکانیان بێشەرمانە بەسەر ئەوگەلە بەستەزمانە دەنڕێنن! لەکاتێکدا کەندەڵانی سیاسیەدۆراوەکان نوقمی ھەموو بەھایەکی خاڵی لەشەھامەت و کەرامەتی مرۆڤایەتی دایە.

لە وڵاتانی دونیادا حیزب دروست دەبێت وەکو ئامرازی بنیاتنانی ژیانێکی شایستەی بۆھاونیشتیمانیەکانیان و وەکو فاکتەرێک بۆدەربازبوون لەبارودۆخی سەخت وتەنگەژی سیاسی و ئابوری وولات بەلام لەم ھەرێمەدا دوای تەمەنێکی دورودرێژ ھێشتا حیزب ھەر حیزبۆکەیە و ئالیەتێکە بۆ خۆشگوزەرانی ژیانی خێل و تاقم و گروپێک…لە وڵاتانی جیھاندا حکومەت پەناگای نەتەوە و گەل و ھاولاتیانە بۆ ئەوەی دوارۆژێکی روناک بۆ نەوەکنیان مسۆگەربکات کەجێگای شانازی باوباپیرانیان بێت بەلام لەم ھەرێمەدا دوای ساڵانێک لەئەزموونی حوکمداری ھێشتا حوکمەت ھەر حکومەتۆکەیە و وەکو ئاخوری بەردەرگاوانەکانی سیاسیەکان وایە لەپێناو دەستکەوتێک و پلەو پۆستێک کەرامەت و شکۆی مرۆڤبوونیان پێ دەشکێنن…

لەمەملەکەتە ووشیارو پێشکەوتوەکانی جیھاندا سەرۆک لەپێگەی دەولەوت و وویلایەت و پەرلەمان و حکومەت و پارێزگادا کاردەکات تا ھاولاتیانی بە شانازی و سەربەرزیەوە ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین بەلام لە نیشتیمانی ئێمەدا لەتەواوی دامودەزگای حوکمی و حیزبیدا ھێشتا سەرۆک ھەرسەرۆکۆکەیە و بەدیار سواڵ و دەرۆزەو دەستپانکردنەوەی نەخۆشێک و کرێچیەک و کەمئەندمێک و لێقەوماوێک وویژدانمردووە و بینەرێکی زیندووە لەتەماشای ئەم دیمەنانە رۆژوشەوئەکاتەوە کەلەتەواوی دونیا بگەڕێی ی ھێشتا ئەستەمە نموونەیەک ھاوشێوەی ئەوە ویژدانت نەھەژێنێت!!!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.