ڕزگار عەلی
بۆ ھەموو ئه‌وانه‌ی ئه‌م
نووسینه ده‌خوێننه‌وه ده‌نگیش ده‌ده‌ن به پارتی یان یه‌كییه‌تی؟
پێش هه‌ر شتێك مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ی چ بڕیارێك ده‌دات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی ڕاست بدات، وا باشه، كه‌مێك گومان بكات دواتر بڕیار بدات.
من كێشه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نییه، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه له‌مانه‌وه‌ی پارتی و یه‌كییه‌تی، چونكه هاوكێشه‌كه ڕوونه، به نه‌مان و لاوازبوونی ئه‌وان، ئیتر ئه‌وانیش ده‌كه‌ونه سه‌ر ساجی علی…
تا ئێره په‌یامه‌كه‌م ڕوونه، لێره من ده‌مه‌وێت پرسیار بكه‌م، كه‌سێك كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك نه‌یبه‌ستۆته‌وه به پارتی و یهكییهتیهوه، كه‌سێك كه نان نییه بیخوات، كه‌سێك كه جگه له ئازار و نه‌هامه‌تی، ڕۆژێك خۆشیی نه‌بینیوه، كه‌سێك كه فه‌رمانبه‌ره و ئه‌م حكومه‌ته به ملیۆنان دیناری له قوڕگی ماڵ و منداڵی گرتووه‌ته‌وه و به‌ناوی پاشه‌كه‌وته‌وه، داویه‌تی به‌ده‌م ئاوه‌وه. كه‌سێك كه له پێش چاوی ئه‌و، به‌عس ئاسا سوكایه‌تی به خه‌ڵك بكرێت، له خۆنیشاندانێكی هێمنانه له‌سه‌ر ماف و حه‌قی خۆی به‌ر شه‌ق بدرێت، كه‌سێك تا ئێستایش به زۆر ڕاپێچی كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان بكرێت و چاوی لێ سوور بكرێته‌وه… كه‌سێك خاوه‌نی مه‌ترێك زه‌وی نه‌بێت و به‌رپرسه حیزبیه‌كانیش ببینێت كه ڤێلا و گرد و شوێن نه‌ما به‌ناوی خۆیانه‌وه تاپۆی نه‌كه‌ن و بینایه‌كی بازرگانی لێ قووت نه‌كه‌نه‌وه، كه‌سێك به چاوی خۆی ببینێت، ئه‌مانه بچووكترین كێشه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نییه له‌سه‌ره‌وه و له ژێره‌وه‌ش خه‌ریكی تێك به‌ردانی میلله‌تن، كه‌سێك باش باش بزانێت، شه‌ڕی ناوخۆ، شه‌ڕی داعش، شه‌ڕی به‌عس، هه‌موو ئه‌م شه‌ڕانه ته‌نیا به فه‌قیر و هه‌ژار ده‌كرێت و دواتر ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنین و ئێمه‌یش له یه‌كتر كوشتن بێتاوانین… ده‌یان شتی دیكه، دوای هه‌موو ئه‌مانه، سه‌رنج بده‌ن، حكومه‌تی پارتی و یه‌كیه‌تی دنیایه‌ك پاره‌ی فه‌رمانبه‌ری قوڕبه‌سه‌ر قه‌رزارن، كه‌چی به‌به‌ر چاوی تۆوه، دنیایه‌ك پاره‌یان له پۆسته‌ر و په‌ڕۆ سه‌رف كردووه، تۆیش پاره‌ی ئه‌وه‌ت نییه بچی قوتویه‌ك شیر بۆ منداڵه‌كه‌ت بكڕیت، براكه‌م تۆ عه‌ره‌بانه‌ی سێ تایه‌ت پێیه، ئه‌وان ئه‌گه‌ر یه‌كێیكان لێگزز یان ئۆدی 2018 ی پێنه‌بێت، ئاو له چاویان دێت ئه‌وه‌نده پێده‌كه‌نن، كاكه به‌به‌ر چاوی ئێوه ئه‌و سه‌رۆك حكومهتهت بۆ جلكڕین چووه توركیا، تۆیش چوار مانگ بوو دینار له‌گیرفانت دا نه‌بوو…
با بڵێن، تۆ هاوڕای ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن تۆ خراپترت به‌سه‌ر دێت؟ جا خۆ ئه‌گه‌ر خراپتر بێت، ئه‌مان ناتوانن بیگێڕنه‌وه، ئه‌مان خۆیان سه‌به‌ی خراپترن، شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕیفڕاندۆم، نه‌وتفرۆشتن و گرێبه‌ستی دانه‌غاز و چی چی، ئه‌وانه ئه‌م دوو حیزبه قهوماندیان، یانی تۆ بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه، ڕۆژ به ڕۆژ ژیانت به‌ره‌و خراپتربوونه؟ بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه، چه‌ند شه‌رمه ئیسنان خوێنده‌وار بێت، كه‌چی خۆی بێ‌ئاگا بكات له‌م حه‌قیقه‌ته ڕووتانه، ئه‌مانه حه‌قیقه‌تی ڕووتن، ڕووت ڕووت…
ده‌زانی گۆڕانكاری شتێكی زۆر گرنگه، هه‌ستێكی جیاواز به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌ك پێشینیان ده‌ڵێن، ده‌رگه‌ی ماڵه‌وه‌ت بگۆڕه، شوێنی مێزی ته‌له‌فزیۆن بگۆره، ئه‌مجاره ئه‌و مێزه‌ی ئووتوی له‌سه‌ر ده‌كه‌یت له لای ڕاسته‌وه بیگوازه بۆلای چه‌پ و گوڵدانه‌كان و دۆڵابی پێلاوهكان بهێنه‌ره لای ڕاست، وێنه‌ك بكڕه به پێنج هه‌زار له ژووی خه‌وتن، یان ژووری میوان بیده، كاغه‌زی دیوار بكڕه بای په‌نجا هه‌زار و بیده له‌لای پێشه‌وه‌ی ژووری دانیشتن، به‌تایبه‌ت پشت ته‌له‌فزیۆن، هه‌موو ئه‌مانه شتێك له‌تۆدا ده‌گۆڕن، تۆ ئیتر هه‌ر ئه‌وشتانه نا‌بینیت كه چه‌ند ساڵه ده‌یان بینیت، مرۆڤ كائینێكی گه‌وره‌یه، براكه‌م، خوشكه‌كه‌م، هاوڕێكه‌م، له گۆڕانكاری مه‌ترسه، هه‌رچی ڕووبدات، دواجار تۆ گه‌وره‌تری و ده‌توانیت هه‌م خۆت بگونجێنیت هه‌م سه‌ریش بكه‌یت، گۆڕانی ژیانت له‌ده‌ستی خۆت دایه، كاكه تۆ بیست و حه‌وت ساڵه به یه‌كیه‌تی و پارتییه‌وه گرتووته، ده جارێك جیاواز بیر بكه‌وه، خۆتۆ به‌رد نیت؟ له ڕوانگه‌ی زۆرینه‌ی زانسته‌كانه‌وه، مانه‌وه بۆگه‌ن دروست ده‌كات، به‌ڕاستی كوردستان بۆگه‌ن بووه. هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ده‌رفه‌تێكه دێته بن ده‌ستت، تۆ ده‌توانیت به‌شداربیت له گۆڕانێكی گه‌وره، كاكه با پارتی و یه‌كیه‌تی له‌ناو نه‌چێت، به‌س با شتێكیش بگۆڕێت، بابزانن ئه‌وان ئیتر تا كۆتایی به‌م زوڵم و سته‌مه‌وه ناتوانن بمێننه‌وه، هه‌ر بهدهنگدانت پێیان با ئاگادار ببنه‌وه كه ئه‌وان قه‌رزاری تۆن، پاره‌كانت، حه‌قی ئاره‌قی نێوچاوانت… نیگه‌ران و بێ‌ئومێد مه‌به، سه‌دام حوسێن و موباره‌ك و قه‌زافی نه‌مانه‌وه، ئه‌مانه‌یش نامێننه‌وه… تكا ده‌كه‌م مه‌خه‌ڵه‌تێن به‌وانه‌ی ده‌ڵێن ده‌نگ بده‌ن و نه‌ده‌ن هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت، زۆرشت ده‌گۆڕێت، ئه‌وه پلان و بانگه‌شه وپڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بروایه لای تۆ دروست بكه‌ن، به هه‌ڵبژاردنی هێزێكی دیكه له‌به‌رانبه‌ر پارتی و یه‌كیه‌تی، تۆ به‌مان ده‌ڵێت به خۆتاندا بچوونه‌وه، ده‌رفه‌تی زۆرتان پێدرا و كاتتان كه‌م ماوه…
تۆ سه‌یری ئه‌و هاوكێشه كۆمیدییه بكه، پارتی وه‌همێكی دروست كردووه گوایه زیاد له چل كورسی ده‌هێنێت! ئاخر گێژترین و حۆلترین كه‌س له‌م دنیایه بیهێنه و پێی بڵێ، حیزبێك هه‌یه ئاوا‌و ئاوای كردووه، نیوه‌ی خاكی دۆڕاندووه، حكومه‌تێكی فاشیلی كارتۆنی هه‌یه، خه‌ڵك له‌سه‌ر فول لایت ده‌كوژرێت، ڕۆژنامه‌نووس ده‌كوژرێت، خۆنیشانده‌ر پڕ شه‌ق ده‌كرێت، سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وه‌ڵاته هه‌مووی ده‌دزرێت، مووچه نادرێت و به چاو سوركردنه‌وه ده‌وام به خه‌ڵك ده‌كرێت، ده‌یان و هه‌زاران كرده‌وه‌ی ناشیرینی دیكه، له كۆتایشدا بڵێت من یه‌كه‌م ده‌بم و ئه‌وه‌نده كورسیه ده‌هێنم…