شاسوار, شێوە یان شاهید؟

لەلایەن ستاندار Posted on 473 جار بینراوە

عزیز موستەفا 
مەبەستم لەو نوسینە کەمکردنەوەی هەڵەو پەڵەی نابەجێی حوکمەت نیە بەڵکو ڕوون بینی و  چاک ناسینە , لابردنی مەچەک و بابەتی جوانکاری و فریو بەخشینە.
ئەوەی جێی داخ و ئەسەف و کەسەرە دەرکەوتنی جۆرە کەسانێکە لەو سەردەمە لە فەراغی دیارنەمانی جوت سەرکردە ‌نەمانی ئەو سێبە رە خەریکە ئاستی خۆ فودانیان دەگاتە ڕادەێک کە گاڵتەبە تەواوی بەها پیرۆزیەکانی گەل و وڵات بکەن,  دەیانەوێت یەک ڕیزی گەل تێک بدەن , خەباتی مەدەنی لێک هەڵوەشێن پەرتی بکەن, لە کاتێکدا یان بێ ئاگان یان خۆیانی لێ گێل دەکەن کە جمکە ی توحمێکن و جۆتمانی درەختێکن هاوشێوە و شکلی تابلۆێکن لەگەڵ ئەوانەی باسیان دەکەن زەمیان دەکەن.

ئەوان دەیانەوێ جمگەیەکیان هاوشێوەکیان بکەنە پەیژە و بیکەنە پرد تاخۆیانی پێ سەربخەن و تەم و مژو دوکەڵ دروست بکەن خۆیانی تیا بشارنەوە و خۆ نەجات بدەن.

ئەو جیاوازیەی ئەوان ( بە فەنتازی )دەی خولقێن و دروستی دەکەن من نابینم من پێم وایە وەکو یەک تیم لە دژی گەل یاری دەکەن, چونکە گیرۆدەی یەک دەردن ئیلهام وەرگری یەک سەرچاوەن سەرخۆش و بێ هۆشی یەک جۆرە بادەن .ئەویش پارەو عانەیە کە نەک بە ئێمە بە باب و باپیری خۆشیانی نادەن .
لە پێناو ساناکردنی بابەتەکە گفتوگۆی دوو هاوڕێم دەنوسمەوە ،هاوڕێکەم بە هاوڕێی ترمی وت ” لە قیامەت هیچ خراپەیەک و تاوانێک ون نابێت , دەبێت بە وردی ئاگامان لێ بێت” هاوڕێکەی تر وتی ” لەو قەرەباڵغی و هۆسەو هەرایە کە کەس لەبەر خۆی ئاگای لە کەسی تر نەمێنێ ،هەندێک قسەی تاسو لوس و پاکانەی گونجاو ڕێک دەخەم خۆم لە سوتان ڕزگار دەکەم ” هاوڕێی ترم وتی: خەیاڵت خاوە ئەو فێڵەت بۆ ناچێتە سەر (قاچ و دەستت ــ زمان و گوێت تەواوی جەستەت )شاهیدیت لەسەر دەدەن  و دەڵێن “درۆی فەرمونەکەن بەری بدەن بۆ دۆزەخ فڕێی بدەن., دەستی دەڵێ دزینی دەخیلەی منداڵ و هەژارانی بە من کرد ، تەوقەی پێ لەگەڵ دوژمن کرد ـ قاچ دەڵێ گەندەڵی و زەوی و زاری بەشاقاوی من پێوانە کرد .بە غاردان پێشوازی لە دوژمن کرد . چاو دەڵێ هەمو دەمێ لە ئاست ڕاستی و ساغی خەڵک منی کوێرو لێڵ دەکرد. چاو ساغی بۆ دوژمنان دەکرد .گوێ دەڵێ منی دەئاخنی و گوێی لە هەنسکی ماف خوراوان و زمانی شیرینی کوردی نەدەگرت. مشک ئاسا لە ئەوامیرو فەرمانی عەرەبی و تورکی و فارسی باش حاڵی دەبووبە زیادە وە جێ بە جێ دە کرد”.
هاوڕێکەی ترم بەبێ وەستان و شڵەژان وتی: ئەو هەموو تاوانانە بۆ خۆشگوزەرانی و تام و چێژی ئەوانە. ئەوجا شاهیدیم لەسەر بدەن پەردە لەسەر درۆ و پاکانەکانم هەڵبدەن. ببنە بیانوو بۆ بینی دۆزەخ فرێمبدەن. خەمتان نەبێت لەدایکی خێویان دەبەم. ئەوان پێکهاتەی جەستەی منین؟ شاهیدی لەسەر من و خۆشیان تاوانبار دەکەن!! بۆ ناوقەدی دۆزەخ خۆم فرێ دەدەم بابەیەکەوە بسوتێین و هەڵکڕوزێین و بۆگەن بکەین. بەڵکو لەوێش بەیادی جاران لەگەڵ برایم تورکی و ئەردۆغان حەفلە و سەما بکەن”.
ئەم بەسەرهاتەی سەرەوە لەگەڵ کاک شاسوار و هاوشێوەکانی تەواو تەواو کۆکە. ئێوەو پارەکانتان بەشێکن لەو پڕۆسەیە و سیستەمە ناڵێم هەموو جەستەن بەڵام بێ دوو دڵی یان چەند پەنجەن یاخود دەستی. ئێستا بەوەشەوە ناوەستن بونەتە زمان و دەم قەپی ناڕەوا لە ئەم و ئەو دەگرن.
هیچ نەبێت چەند بلۆکێکن لەبینای گەندەڵی .چاوساغ و دەلیلن بۆ چاوچنۆکی. چەند شە قاوو هەنگاوێکن بەرەو دزی ونەگبە ت. چەند مەتر و پێوانە و دونمێکن بۆ دابڕینی زەوی دەوڵەت. چەند ووشە و دێر و بابەتێکن لەمێژووی پڕ نەفرەت.
دروست پێتان بڵێین تێڕوانین و پلانەکانتان زۆر هەڵەن, ئەم میللەتە زۆر وشیارە لەڕابردوتان تەواو تەواو ئاگادارە. شەرم بکەن زۆر ووتە هەیە جوان و پیرۆز بۆ گەروی ئێوە ناشازە  بیکەن عارە عەیبە. ئێوە لەگەڵ گورگ نۆشتان کردوە خوری و پێستەکەشتان بردوە  تازە شیوەنتان لەگەڵ شوانی داماو چ فایدەییە, نەمن نەتۆ نەئێوەی (زمان و گوێ. دەست و قاچ) بینیومانە.

بینیوتانە لە هیچ دادگاو شەریعەتێک لە هیچ کۆڕو عورف و عادەتێک تۆبە و و پاکانەی تاوان تەنها قسەی باقو بریق و تاس و لوس بێت ؟  بێ گومان شتی وانیە دادگاو شەریعەت و عورف و عادەت لەم بابەتانە خالیە .دەبێ تۆ بەو خۆ پاک کردنەوە پێشەکی نیەتی پاکو ڕاست و ڕونی لەگەڵ بێت , دەبێ جۆرو چەندی شتە دزراوەکان و ماڵی بە هەدەر دراو مافی زەوت کراو قۆرغ کراو لەبەر دەست بێ ڕادەستی حەق خوراو پێ شێل کراو کرابێت. ئەو جا بڕیاری پاکانەو تۆ بەدوا ئیمزای لەسەر دەکرێ بەڵێنی دوو بارە نەبوونەوە وەردەگرێ,  بەدەر لەو هەنگاوانەی سەرەوە بێ نیەتیتان نیشان دەدات , بێ کرداریتان زیاتر دەردەخات , دیمجانەی ڕاو کردنی فرست پەرستیتان لادەبات. بە چ ئاوازێک بخوێن بە چ مۆسیقاێک جوانی بکەن وەی ڕازێنن بەبێ کردار بەبێ ڕەفتار لای میلەتی وشیار فلسێکی سوتاو ناهێنێ. مۆسیقاو ئاوازە ڕازاوە تازەکەتان لەلای میلەت تەرجەمە دەکرێ بە دەنگی چەقەڵ وڕێویی و کەمتیاری…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.