بوون بەسەرکۆماری ووڵاتێکی دراوسێ

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە
محەمەد موحسین
داواکردنی سەرکۆمار وەک مافێک لەکاتێکدا دەبێت کەتۆ لەووڵاتێکدابیت و باوەڕت پێی ھەبێت وخۆت بەخاوەنی بزانی، دەبێت ئەوەش بزانی کە ئەرکی لەپێشینەت بریتی دەبێت لە پاراستنی یەک پارچەیی خاکی ووڵات و ڕێگریکردن لە دابەش بوونی. ئەوەی مایەی پێکەنینە ئەوەیە کە ساڵێک لەمەوبەر عاقل مەندەکانی یەکێتی و پارتی بەسیاسەتی حەکیمانەی خۆیان( کەخۆیان ناویان ناوە) بریاری جیابوونەوەیان لەو ووڵاتەدا کەئێستا داوای سەرکۆمارەکەی دەکەن و پێیان وابوو ھیچ پاساوێک نەماوە بۆ مانەوەی کوردستان لەھەناوی عێراق کەھیچ خاڵێکی ھاوبەش لەنێوانیان نیە تەنھا ئەوە نەبێت کەکرێت دوو دراوسێی باش بن. کەچی بەداخەوە ھێشتا کفنی ئەوشکستە گەورەی کە بەناو عاقل مەندانی پارتی و یەکێتی لەنەتیجەی سیاسەتی حەکیمانەیان بەسەر کوردوو کوردستانیان ھێنا زەرد نەبووەو زۆر بێشەرمانەو لەعەرەب عەرەبتر داوای داوای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن و بڕوای تەواویشیان بەیکگرتوویی عێراق ھەیەو کاریش دەکەن لەپێناو عێراقێکی بەھێز ( وەک لە کۆنفراسێکی ڕوژنامەوانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان گووتی لەپێناو پاراستنی یەکێتی عێراق خۆم فێری عەرەبی دەکەم) کەئەمانەش بێ شک لە سەر حسابی لاوازکردنی پێگەی کوردو کورستان دەبێت لەعێراق و ناوچەکەو تەنانەت جیھانیش. نەک ھەرئەوەش بەڵکو خۆیان دەچەمێننەوە بۆ سیاسیە عەرەبەکان و ڕەنگە تەنازولاتی گەورەش بکەن لە پێناو دەست خستنی پۆستێک لەو ووڵاتەی دراوسێ (عێراق) کەجگە لە دەستکەوتی شەخسی و حزبی ھیچی دیکەی لێ سەوزنابێت لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونەی کەھەمانە لەگەڵیان لەدوای (٢٠٠٣ تا ئێستا)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.