خەونی پارو خەونی ئەمساڵ

لەلایەن ستاندار Posted on 343 جار بینراوە

سامانـی وەستا بەکـر

ساڵێک بەر لە ئێستا خەونەکان دروستکراو بوون، لە ماکینەی ھەندێ و حیـزب و ھەندێک کەسەوە بەرھەم ئەھێنـراون و شەوانە بەسەر بیـرو ھزری تاک بە تاکـی ئەم نیشتمانە خێـر نەدیوەیا بـێ بەرامبەر ئەبەخشـراونەوە بەجۆرێک خەونـی تاکـی کوردی ھێندە خۆشە کرابوو ھەر لەگەڵ سەر کردنە سەر سەرین ئیتـر ڕاستەوخۆ خۆیان لەبەر فەرمانگەکانـی ڕەگەزنامەی کوردی و پاسپۆرتـی کوردیا ئەبینیەوە بەجۆرێک لە دنیای خەو بینینـی تاکـی کوردیدا کەلێنێک نەمابۆوە بۆ خەونە سـروشتییەکانـی وەک دەست کردنە ملـی یار، گەڕانەوە بۆ یادەوەریەکانـی مناڵـی، دیداری کۆچ کردوانوو کەسە نزیکەکانـی وەک دایک و باوک، دانیشتنێکـی پڕ چێـژی ساڵانێکـی زوو لەگەڵ ھاوڕێیەکـی جوانەمرگتا، پیاسەیەکـی ئێوارانـی سەھۆڵەکە…. ھتد لەبری ئەمانە تاکە خەونێک کە ئەبینـرا خەونـی سەربەخۆی کوردستان بوو.

خەڵکەکە بەجۆرێک مەشغوڵ کرابوو لەنێوان کۆبوونەوەی ھەموو دوو تاکێک یان زیاتر ھیچ باسێک نەبوو بێجگە باسـی ئازادی سەروەری نیشتمانـی و جیاکردنەوەی سنور و تەڵاق دانـی عێـراق و سەربەخۆی کوردستان و خود موختاری بەڕێوەبردنـی خۆی بەخۆی کوردی و چۆنییەتـی پەیوەندییە ھەرێمـی و نێو دەوڵەتییەکان لەگەڵ دەولەتـی سەربەخۆی کورد و چۆنیەتـی پێشوازی جیھان لە دەوڵەتە نوێیە درەنگ وەختە و مامەڵەی وڵاتان لەگەڵ پاسپۆرتـی نوێـی کوردیا و گریمانەکانـی ئاخۆ پارە و دراوی کوردی چۆن چۆنـی بێت و لە کوێ و لەکام وڵات چاپ ئەکرێت و بەھاکەی ئەو دراوە چەند ئەبێت بەرامبەر بە دۆلار، داخـۆ وێنەی کام سەرکردە و کام کەسایەتـی مێـژووی و کام لە سەروەری و کام لە نەھامەتییەکان و کام شوێنەوار و کام تاڤگە و قەڵبەزە و کام سـروشتـی جوانـی کوردستان لەسەر ئەو دراوە نوێیە چاپبکرێن؟ ئەم خەونانە خۆبەخۆ نەبوون بەڵکو کەسێک بۆ خواستێکـی کەسـی خۆی بۆ درێـژەدان بە دەسەڵات و چوونە ناو لاپەڕەکانـی مێـژوو وەک فریادڕەس و دروستکەری ئەو دەوڵەتەی کە لە مێـژووی دوورو و نزیکدا خەونـی ھەموو تاکێکـی کورد بووە، بـێ ئاگا لەوەی کە دەوڵەت بەحەزی کەسـی و بەبـێ پلانـی ستراتیـژی نەخشەکێشـراوی پێشوەخت و ھەماھەنگـی نێو دەوڵاتـی و ھەرێمـی و وڵاتـی خانەخوێ و لەوانەش گرنگتـر بەبـێ یەک ڕیـزی نێوخۆی بنیات نانرێ، کە لە سەردەمـی سەرۆکـی ھەرێمـی ئەو دەمـی دوو جار ماوە بە تۆپزی بۆ درێـژ کراوەدا یەک ڕیـزی نێـو ماڵـی کورد ھیچ کاتـێ وەک سەردەمـی سەرۆکایەتـی ئەو شپـرزەو ناتەبا نەبووە.

کۆمەڵگاکەیان بە جۆرێک دابەش کردبوو لەنێوان دوو بەرەدا کە بەخوێنـی سەری یەکتـر تینوو بوون، ئاخـر کـێ ئارەزوو ناکا بەیانـی کە ھەستـی ئاڵای کوردستان لە نێو ئاڵای وڵاتانـی جیھان لە تەلاری نەتەوە یەکگرتووەکان ببینـی لە شاشەی تێڤیەکانەوە بشەکێتەوە، بەھەمان شێوەش کـێ نەئەتۆقا پێت بووتایە ئەو کەرکوکەی کە سەدان ساڵە خوێنـی بۆ ئەڕێژین و لەژێر دەست و لە ژێر قەڵەمڕەوی کوردایە لەدەست ئەدرێ و جارێکـی تریش عەرەب لەو شارە ئەبێتەوە سەردارو سەروەر و کورد پەراوێـز کراو؟

بەرەیەکیان کۆمەڵــێ خەڵکـی خوێن گەرم و سادەو دڵسۆزو عاشقـی ئازادی و تێکەڵەیەک لە چیـن و توێـژە جیاجیاکان لە پیــرو گەنج و کچ و کوڕانـی پڕ جۆش و خرۆش زیاتـر ئەوانەی کە سەردەمـی ڕژێمـی بەعسـی داگیـرکەری کوردستانیان نەدیبوو ھیچ شتێک بەلایانەوە گرنگ نەبوو سەربەخۆی کوردستان نەبـێ ھەربۆیە بە دەھۆڵـی سەرۆکێکـی ناشەرعـی و عەوامەکەی ھەڵئەپەڕێـن. جێـی داخە ئەم بەرەیە لە دەستێکـی ئەمیندا نەبوون و ئەو خەڵک و حیـزب و لایانانەی سەرکردایەتـی ئەم ڕەوتەیان ئەکرد کۆمەڵـی سیاسـی کورت بیـن و ناواقیعـی و نەشارەزای زانستـی ڕامیاری و خۆپەرست بوون لەگەڵ ھەوادارن و لایەنگرانـی خۆیانا ناڕاست و دوو ڕوو بوون بەجۆرێک لە ماوەی چەند کاتژمێـرێکا دوای ڕاکردن و ھەڵھاتنیان لە بەرامبەر میلیشیایـی حەشدی شەعبـی لە دەستدانـی %٥١ی خاکـی ھەرێمـی کوردستان، خەون و کەسایەتـی و کبـریائـی ئەم بەرەیەیان بەجۆرێک تەفرو توناو تێک پێک شکاو کرد کە ئاستەمە بە ئاسانـی لە سەرپـێ ڕاوەستنەوەو زۆریشـم نەوتووە ئەگەر بڵێـم تاک بە تاکـی لایەنگرانـی ئەم بەرەیە پێویستیان بە بینینـی پزیشکـی دەروونـی ھەیە تا لەو خەونە ترسناکە “کابوس”ە ڕزگاریان بکات و بناغەی کەسایەتیەکـی بەھێـزیان بۆ دروست بکـرێتەوە چونکوم شکشتـی دروست کردنـی دەوڵەتـی سەربەخۆی کوردستان و لەوەش زیاتـر خیانەتـی ١٢ی ئۆکتۆبەر و گەڕانەوەیان بۆ ساڵاکانـی پێش ٢٠٠٣ ساکانوونـی و ئەگەرچـی بەڕوخسار ھیچ نابینـرێ بەڵام لەناوەوە بریندارو لاوزو بـێ ھێـز بوون.

بەرەکەی تریشیان کۆمەڵـێ خەڵکـی بیـرتیـژ و خەمخۆری خاک و خەڵک بوون کە خۆشەویستیان بۆ نیشتمان و سەربەخۆی کوردستان ئەگەر لەلایەنگرانـی بەرەی پێشوو زیاتر نەبووبـێ ئەوا ھیچـی کەمتـر نەبوو. ئەم بەرەیە لەلایەن کۆمەڵـێ خەڵکـی شەرمنەوە ڕابەرایەتـی ئەکران بەجۆرێک موڕاڵـی خەباتـی پێشوویان ڕێگربوو کە ڕاستەوخۆ بەو خەڵکە بڵێـن وەرن پێش ئەنجامدانـی کۆمەڵپـرسـی با ڕێگـی لێبکەیـن و ڕێگەنەیەیـن بەو کارە چونکە ماڵ وێرانـی لەدوایە و خەونـی دوست بوونـی دەوڵەتــی کوردی چەندین دەیە ئەباتە دواوە. سەرکردەکانـی ئەم بەرەیە ھێندە بیـریان لە ناو ناوبانگ و مێـژووی خەباتـی ساڵانـی شاخ و پێشمەرگایەتـیان ئەکردەوە ھێندە بوێرانە ڕووبەڕووی ھەڵگرانـی ئاڵایـی ساختەیـی سەربەخۆی کوردستان نەئەبوونەوە.

سەرکردەو حیـزبە پێشـڕەوەکانـی ھەڵگری ئاڵای ڕێفراندۆم و سەربەخۆیـی و عەومەکانیان بەجۆرێک گومـڕاو لەخۆبایـی بوون کە ھەموو وڵاتە ھەرێمـی و نێودەوڵەوتـی و زلھێـزە جیھانییەکان و تەنانەت کۆی حیـزبە عـێـراقییە عەرەب و غەیرە عەرەبەکانـی کەمایەتییە نەتەوەکانـی تریش داواین لێئەکردن کە ئەو کۆمەڵپـرسییە بۆ ماوەیەک دواخرێت بەڵام ئەمان ھەر سووربوون لەسەر ئەنجامدانـی بەجۆرێک تەنانەت گوێیان بۆ نامە مێـژوویەکەی ڕیکس تیلەرسـن وەزیری دەروەی ئەو کاتـی وڵاتە یەکگرتووەکانـی ئەمریکاش نەگرد کە زۆر گرنگتـر بوون لە بەڵێنـی “بلفۆر کە تەنھا لە ٣٥ ووشە پێکھاتبوو” بەڵام “ئەو نامەیەی تیلەرسن لە ٧٠٠ ووشە پێکھاتبوو” و بەڵێنـی زۆر گەورەشــی تیابوو لەوانە (داننان بە مافـی چارەنوس، داننان بەوەی کە کورد لە ساڵی ١٩٢١وە لەژێر ستەمدایە، باسـی کردنـی کۆنفیدرالـی نێوان عـێـراق و کوردستان و دیاری کردنـی سنوری کوردستان) بەڵام ئەمان سواری سەری خۆیان بوو بوون و لە کۆتیشدا سەری خۆیان پاراست و سەری ناوچە دابڕێنـراوەکانـی دەرەوەی سنوری ھەرێم و خەڵکەکیان خوراد و خەونـی لە مێـژێنەی ھەموو تاکێکـی کوردیان زڕاند.

ئێستا و ساڵێک دوای ئەو ڕووداوە مێـژووییە کە خەونـی دروست بوونـی دەوڵەتـی کوردی بۆ چەندین دەیەی تـر بردە دواوە عەرابەکانـی ئەو کاتـی ڕێفرەندم و دروست کردنـی دەوڵەتـی کوردی ملـی یەکتـر ئەشکێـنـن بۆ گەشتـن بە بەغا و وەرگرتنـی چەند پۆستێک بەجۆرێک کە ھیچ شەرمێک لە بەڵێنەکانـی پار ساڵیان ناکەن کە ئەیان ووت (ئیتـر ئێمە تەنھا بۆ پرسـی جیاکردنەوەی سنور و وەک دوو دراوسـێ لەگەڵ عێـراق دائەنیشیـن) بەڵام ئێستا ئەگەر لە دەرگاشەوە دەریان بکەن لە پەنجەرەوە ئەچنە ژوورێ، شانـی ئەوانە ماچەکەن کە بە زریپۆش بەسەر لاشەو جەستەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەیا تێئەپەڕێـن و بەزەویدا پانیان ئەکردنەوە کە بە خوێـنـێ خۆیان ئەیانویست پارێزگاری لەو سنورە بکەن کە ھەلێکـی مێـژووی خوڵقاندبووی لە دوای ڕوخانـی ڕژێمـی بەعس و داگیـرکاریەکانـی داعش، کوردی گـێـرابۆوە سەر زێدو خاکـی خۆی و بۆ یەکەم جار کورد خۆی بڕیاردەرو خاوەن ماڵ بوو.

زۆر بینـدارکەرو بەئازارە بۆ تاکـی کورد کە ئەبێنـرێ ئەو شاندەی پار گوایە ئەچوون بۆ بەغا بۆ ڕێکەوتن لەسەر دیاری کردنـی سنوری کوردستان لە عێـراق ئێستا دووبارە و پاش ساڵێک گەڕاونەتەوە بۆ ھەمان شوێن بەڵام ئەمجارەیان بۆ جەخت کردنەوە لەسەر عێـراقـی بوونیان و یەک پارچەیـی خاکەکەی! کە ئەبینـرێ سەرۆکـی ھەرێمـی دوو جار بەتۆپـزی ماوە بۆ درێـژکراوەی ئەو کات لە ھەڕەشەی دروست کردنـی دەوڵەتەوە دەستـی کردووە لە ھەڕەشە کردن لە سلێمانـی ئەو شارەی کە سەرۆکـی پارتـی ئەگەر بۆی بکرێ و بۆی بلوێ بـێ دوو دڵـی نەک سـزای سیاسـی و ئابوری وەک ئەوەی ئێستا حکومەتەکەیان بەرامبەر سلێمانـی ئەیکا بەڵکو ئاو ھەواشـی لێئەبڕێ تەنھا لەبەر ئەوەی دەستەمـۆی ئەوو حیـزبەکەی نابن! کە ئەنینـرێ ٢٥ی ئەیلولـی ٢٠١٧ کێـرڤـی کوردستانـی بوونـی پارتـی و ئەکێتـی و عەرابەکانیان ھەموو پێوانەیەکـی تێپەڕاندبوو بەڵام ئێستا و پاش ساڵێک کێـرڤـی عێـراقـی بوونیان لە عەرەبە عێـراقیەکان زیاتر ئەخوێنێتەوە و ملـی یەکتـر ئەشکێـنـن بۆ بەدەستھێنانـی پلەو پۆست لە “بوغدایەی کە پێشتـر پێیان ئەوت بوغدا پارەی نیە موفلیسە”.

ئێستا زۆر گرنگە تاکـی کورد لە ھەموو کاتـێ ھۆشیارتربێت و ئەو سوکایەتیەی بە سەروەری خاکـی ھەرێم و لەدەستدانـی نیوەی زیاتـری خاکەکەی لەسەر دەستـی پارتـی یەکێتـی کـرا لەبیـر نەکا و تۆڵەی ئەو ھەموو کارە ناپەسەندانەیان لێبکاتەوە لەڕێـی ھەڵبـژاردنەوە. ئێستا باشتـریـن فرسەتە کە تاکـی کورد لە ساڵیادی ڕێفرندمە مەزاجیەکەی پارتـی و یەکێتـی و عەرابەکانیان بە دەنگدان تۆڵەیان لێبکەنەوە، ئاخـر ناکرێ تۆیەک کە ناڕازی و پەستـی ھەڵەکانـی ئەوانـی لەماڵەوە دانیشیت و بایکۆت بکەی بێئاگا لەوەی کە ھەر ئەو بایکۆتە و نەچوون بۆ دەنگدانەی تۆ چوار ساڵـیتـر تەمەنـی حکومڕانـی ئەوان درێژەکاتەوە کە دوور نیە ھەڵەی ستراتیـژی گەورەتر لەسەر دەستـی ئەوان ڕووبدات لە داھاتوودا کە ببێتە ھۆکاری لە دەستدانـی ئەوەی کە ماویشمانە.

تۆیەک کە توڕەو پەست و غەمگیـنـی لە دەستدانـی خاکەکەتـی پاش ئەوەی ٢٥ی ئەیلولـی ٢٠١٧ چوویت بۆ دەنگدان بۆ سەروەری و دروستکردنـی دەوڵەتـی کوردستان و ھیواکانتیان تەفرو تونا کرد ئێستا کاتـی حەق و حسابە و بە دەنگدان و دووریانخەیتەوە ڕێگە نەیەی جارێکـیتـر ئەم دەستەو تاقمە بڕیار لەسەر ژیان و خاک و داھاتووی ئەم نیشتمانە و خەڵکەکەی بدەن. پارتـی یەکێتـی ئەگەر لە ھەڵبـژاردنا پێگەیان بەھێـزتربـێ نەھامەتـی زیاتـر بەسەر خەڵکا ئەھێنـن و تەنازولـی زیاتـر بۆ ھێـزە ھەرێمیەکان وعێـراقیەکان ئەکەن ھەربۆیە گرنگە ئەو حیـزبە تاقـی کراوانە جارێکیتـر نەھێنـرێنەوە پێشەوە، ئاخر ئەوان لە ئاگر ئەچن گەر لێیان نزیک بیتەوە ئەوکەن بە سووتەمەنـی و گڕی خۆیان بە تاوو گەشتـر ئەکەن تۆش بە خۆڵەمیش.

کاتـێ درگایەک بەڕوودا دائەخرێت ئەوا درگایەکـی تر بەڕووتا کراوەتەوە بەڵام مرۆڤ ھەمیشە چاوی لە درگا داخراوەکەیە و ئەو درگایە نابینـێ کە بەڕویدا کراوەتەوە، پارتـی و یەکێتـی ئەو درگا داخراوەن پشتیان تێکەن و ئاوڕیان لێمەدەنەوە ڕوو لەو درگایانە بکەن کە بەڕووتانا کراونەتەوە درگای گۆڕان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.