یاسین نادر
ھێرشەکان بۆ سەر ئیران ھەر ئەوەندە بۆ خستنە نێو تەڵەی ئێران داڕێژراوە بۆ بەتەڵە خستنی ئەمریکاش بەھژمار دێت. ھەر ئاوا کە (بۆب گیتس)وەزیری بەرگری پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٢ ئاماژەی پیکردووە، عەرەبسانی سعودی دەیەوێت (تا کۆتا سەربازی ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا بجەنگێت.)
لەم ڕۆژانەدا ئێران ھەمدیسانەوە لەلایەن گروپێکی تیرورریستییەوە ھێرشی کرایە سەر و لانیکەم ٢٩کەس لە شاری ئەھواز لە باشووری ڕۆژئاوایی ئێران لە ھاوڵاتی مەدەنیی و سەربازانی سوپای ئێران لە مانۆڕێکی سەربازیدا کوژران.
ئەم ھێرشە بەپێچەوانەی ھێرشەکان پێشوو، دەتوانێت شەڕی تری لە ناوچەکەی بەدواوە بێت، کە نە تەنھا پێی ڕکەبەرەکانی ناوچەکە واتە ئێران و عەرەبستان دێتە نێویەوە، بەڵکوو ویلایەتە یەکگرتووەکانیش شمول دەکات، لەڕاستیشدا پێدەچێت ئەم ھێرشە ھەر بۆ ئەم مەبەستەش داڕێژرا بێت!
ئەم ھێرشە تیروریستییە کە سەرەتا لەلایەن گروپێکی تیروریستیی جوداخوازەوە بەناوی (موقاومەی ئەھواز) کە پەیوەندیی لەگەڵ سعودیەدا ھەیە، بەرپرسیارێتی گیراوەتە ئەستۆ ھەروا لەخۆڕا ڕووینەداوە. ڕکەبەرەکانی ئێران بەتایبەت عەرەبستانی سعودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ھەوڵەکانی چەند دەیەیی خۆی بۆ گوشار لەسەر ئەمریکا لە ویستی بۆردومانکردنی ئێرانیان ھێناوەتە سەر شانۆوە.
ئەوەی کە لە ڕابردوودا بەشاراوەیی دەگووتراو ئاماژەی پێدەکرا، لە ئێستادا چیتر بەئاشکرا دەگووترێت و ئاماژەی پێدەکرێت، جگە لەوە ئەم پاشایەتیانە، چیتر خۆیان لەسەر گوشار خستنە سەر ئەمریکا بۆ ھێرشی سەربازی کردنە سەر ئێران سنووردار ناکەن، بەڵکوو بە ئاشکراو فەرمی ئامادەیی خۆیان بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران ڕادەگەیەنن.
(ئەگەر شوێنپێیەک لە عەرەبستان و ئیمارات لە ھێرشکردنە سەر ئەھواز بدۆزرێتەوە وکەشف ببێت!)
ھەڕەشەو گوڕەشەکانی عەرەبستان وئیمارات لە دژی ئێران
کەمتر لە ساڵێک لەمەوبەر، محمدبن سەلمان، وەلیعھدی عەرەبستانی سعودیا لە چاوپێکەوتنێکدا گووتی: عەرەبستان شەڕ لەگەڵ ئێران بە نێو سنوورەکانی دەکێشێت. ئێمە چاوەڕوانی جەنگ لە ئێران نابین، بەڵکوو ھەوڵدەدەین کە شەڕ لە ئێران لە نێوخۆی وڵاتەکەیدا بێت. قسەکانی ئەو وا لەیەک درایەوە کە عەرەبستان بە فەرمیی ئاڵۆزییەکان و پشتیوانیەکانی لە گروپەکانی دژی دەسەڵاتی ئێران زیاتر دەکات.
عەبدولخاڵق عەبدوڵا، یەکێک لە حاکمەکانی ئەبوزەبی ھێرشەکانی ئەھوازی بە ھێرشێکی تێروریستی نازانێت، بەڵکوو کێشانەوەی شەڕ بۆ نێو ئێران دەزانێت کە یەکێک لە بژاردەکان ئەو لێ دەڕوانێت. ئەو ھەروەھا گووتویەتی، ھاوشێوەی ئەم ھێرشانە لە داھاتوودا زیاتر دەبێت.
بەئەگەرێکی زۆری ئەم ھێرشانە ئەگەر بە بەشێک لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە ئێراندا بێت، ئامانجی سەرەکی ئەو ئەمەیە کە ئێران بەرەو تۆڵە سەندنەوەیەک پەلکێش بکات، (شتێک کە لە زاری محمد جواد زەریف و بەرپرسانی تری ئێران لە دوای ھێرشەکەشەوە ئاماژەی ڕاستەوخۆی پێکرا) کە لەم ھەلەش بۆ دروستکردنی شەڕێکی گەورەتر و فراوانترسوود ببرێت و ویلایەتە یەکگرتووەەکان پەلکێش بەرەو ناوەوەی بکات، چوونکە ئەم دوو وڵاتە بەتەنھایی ناتوانن لە گۆڕی ئەم وڵاتە بێن و بە جۆرێک چاری ئەو بکەن، ھەرئاواش کە دەبینرێت ئەوان ھێشتاکە بە خەرجکردنی ٦ ملیاردۆلار لەمانگدا، ھێشتا ناتوانن حوسییەکانی یەمەن شکست پێ بێنن.
ئەگەر وابێت ھێرشەکەی سەرمانۆڕەکەی ئەھواز، ئەوەندە بۆ تێکدانی دۆخ بێت، ئەوەندەش بۆ پەلکێشانی ئێران لەم داو و تەڵەیەدا دێتە بەرچاو. ھەر ئاوا کە “بۆب گیتس” وەزیری بەرگری پێشوو لە ساڵی ٢٠١٠ گووتی: “عەرەبستان دەیەوێت تا کۆتایەمین سەربازی ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا بجەنگێت”
توندڕەوانی دژە ئێران لە ئیدارەی ترەمپدا
بەڵام دەوڵەتی ترەمپ وکەسانی نێو ئەو، تەنھا سەیرکەری ئەم پلان و نەخشەیە نین. ھەوڵەکانی خودی ترەمپ و ھەماھەنگبوون و پەیوەندی نزیکی ئەم دەوڵەتە لەگەڵ عەرەبستان، ئیمارات و ئیسرائیل لەبارەی ئێرانەوە، بابەت و شیکردنەوەیەکی جیاواز دێنێتە پێشەوە: پلانێک کە ئەمریکا چالاکانە ھاوپەیمانانی خۆی بەرەو شەڕکردن و زۆرھێنان بەرەو ئێران پەلکێش دەکات.
ھێرشەکەی سەر ئەھوازی ئێران تەنھا پاش ڕۆژێک لەو قسەیەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا “پۆمپئۆ” ڕوویدا کە گووتی: ئەگەر ئێران ئاراستەی ھێرشەکانی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق بگرێتەوە، وەڵامیان بۆ ئەوان دەبێت.
لەماوەی ھەفتەکانی پێشوودا، کونسوڵگەری ئەمریکا لە بەسڕەی عێراقدا، وا دیاربوو لەلایەن ھەندێک ھێزی شیعەی پەیوەست بە ئێرانەوە ھێرشی کرایە سەر. دەوڵەتی ئەمریکا ھیچ بەڵگەیەکی لە تەداخولکردنی ئێران لەم ھێرشانە پێشکەش نەکرد و نەدۆزییەوە و ئەمریکا گووتی جارێکی تر شتی وا ڕووبدات، وەڵامی سەخت و ھێرشاویمان بۆیان دەبێت. ھەرچەندە پێچەوانەکەشی ھەر ڕوویداو ئێرانیش ئەمریکای بەبێ خستنەڕووی ھیچ بەڵگەیەک لە سوتاندنی باڵوێزخانەکەی لە بەسڕەدا تۆمەتبار کرد.
ئەوەش جێی ئاماژەپێکردنە لەم ڕووداوەی باڵیۆزخانە ئەمریکا ئەوە بە ئەمریکا بڕا، کە ھەڕەشەکانی ھەمدیسان ڕووبەڕووی ئێران بکاتەوە. ئەم شێوازە لە دەستووری کاری “جۆن بۆڵتۆن” ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی دەکات کە دەستێکی باڵای لە زانیاری گەیاندنەکان بۆپەلکێشانی ئەمریکای بۆ شەڕ ھەیە. کە ھەموو ئەمانەی لە ساڵی ٢٠١٧ و پێش لە ھاتنی بۆ نێو تیمی بەڕێوبردنی وڵات لەلایەن ترەمپەوە ئەوی داڕشتووە.
ئەم دەستووری کاری ئەوە، کە بە وردەکاریەوە بووە، ئەوەی تیادا ئاماژە پێکراوە کە ئەمریکا چۆن چۆنی لەگەڵ ئیسرائیل، عەرەبستانی سعودیدا ھاوکاری بکات تا پشتیوانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی- بۆ دەرچوون لە رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و دەرکردنی سیاسەتێکی ھێرشکەرانە لەبەرانبەر ئەم وڵاتەدا دەست پێبکات.
لەم دەستووری کارانەدا ھەروەھا لە یارمەتیدانی بە عەرەبەکانی خوزستان قسەوباسیش لێوەکراوە؛ کە کەمینەیەکن لە ئێران کە ھێرشبەرانی ئەھواز خۆیان نوێنەری ئەوان دەزانن.
“بۆڵتۆن” ھەروەھا گووتویەتی: کە دەوڵەتی ترەمپ دەبێت لەبەر ڕۆڵبینینی ئێران لە ھێرشەکانی یانزەی سیپتەمبەر لە ئەمریکادا، داوای قەرەبوو و غەرامەکردن بکات و ھاوکات بەشێوازێکی ڕیاکارانە پێشنیاری دیدارکردن لە سیاسەتێکی بەرانبەرکێییدا بدات.
سیاسەتی ئەمریکا لەبەرانبەر ئێراندا، لە ژێر دەستوور و فرمانی بۆڵتۆندا جێبەجێ دەبێت. لەم نێوەندەدا ھەروەک گووتمان بابەتی پشتیوانی لە جودایی خوازن لە ئەھوازی ئێرانیش جێی باسە، ئەم بابەتەش شک و گومانگەلێکی لەوەوە دروست کردووە، ئەگەر شوێن پێی عەرەبستان و ئیمارات لەم ھێرشە تیروریانە پەیدا ببێت، وا دێتە بەرچاو ھەوڵدانێکی ئەوانە تا ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەردەمی ترەمپدا بەڕوونی پەلکێشی شەڕەکە بکەن.
چونکە ئەم بابەتە بۆ عەرەبستان و ئیمارت شتێکی ستراتیجیی دێتە بەرچاو، چونکە توانای ئەوان بۆ بەرانبەرکێی کردن بە حکومەتێک گەورەتر و بەھێزتر لەوان واتە ئێران، لە درێژمەودادا جێگەی پرسیارە. کە ئەوان ھەموو ھەم و خەمەکانیان لە ئێستادا پەلکێشانی ئەمریکایە تا بۆ ھاوڕێکی ھێز لەگەڵ ئێران لەوان سوود ببەن. ھەرچەندە بۆ ئەمریکا لە ئێستادا وا دێتە بەرچاو ئەم بابەتە بەنرخی بەرژەوەندی ستراتیجیی خۆی لە ئاسیادا کە ھەوڵی بەربڵاوکردنی سەربازیانە لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا داوە، ھیچ جۆرە لۆجیکێکی ستراتیژی نییە.
تێبینی: بابەتەکە بە سوودوەرگرتن لە سایتی (ئێران گڵوباڵ)ەوە ئامادە کراوە.