کورد لە پلان و پڕۆژە نێودەولیەکاندا لەبەر گەورەترین زیاندایە, بەچی دەرباز دەبین؟

لەلایەن ستاندار Posted on 402 جار بینراوە

عزیز موستەفا, سەلمان کۆچەری

راپۆرتی: عزیز موستەفا, سەلمان کۆچەری
بەر لە جەنگی جیهانی یەکەم کورد وەکو نەتەوەو کوردستانیش وەکو نیشتیمانێک لە پلان و ئەجێندا نێو دەولیەکاندا بووە, بەڵام لە رێککەوتنامەی سایکس بیکۆ وە تا دەگاتە دوایەمین پرۆژە ستراتیجەکان و پرۆژەی ئەمریکا, فەرەنسا و ئەڵمانیا, روسیا و دواتر پرۆژەکانی سعودیە, ئێران , تورکیاو بگرە پرۆژەکانی کۆمکاری عەرەبی کورد بە ئامانج گیراوە و مەبەست بووە ئەو گەل و نیشتیمانە دابەش بکرێت و ئاسەواری گەلیەتیشی بەسەردا نەمێنێت کە لە هەمووی ترسناکتر پرۆژەو پیلانگێڕیەکانی دوای جەنگی جیهانی یەکەم بوون کە کوردستان بەسەر پێنج لادا دابەش کرا, هەمیش کورد خرایە نێو ململانێ مەزهەبیەکانەوە, دوو لای بەهێزی کورد بە گەورەترین دەوڵەتانی خۆرهەڵاتی ناوین تەوق کرا کە تا هەنووکەش ئەو دوو دەوڵەتانە بڕیار لەسەر ناوخۆی کورد و دەرەوەشی دەدەن.
لەڕوی جوگرافیەوە نیشتیمانی کورد وەها تەوق کرا کەبۆتە گەورەترین گرێ لەبەردەم کوردا ئەگەر ئەو دەرچە لە ڕێی خەباتی شۆڕشگێری لە خۆرئاوادا نەشکێت ئەستەمە کورد لەو تەوقە جوگرافیە دەربچێت و سنوری خۆی لەو دوو دەوڵەتە ئێران و تورکیا دەرباز بکات.
لەڕووی سیاسی و بەڕێوبەرایەتیەوە وا لە کورد کراوە کە سەرەرای بێهێزی و نەبوونی پشتیوانی وابەستە بێت بە سیایەتی باڵای نێودەولی و بەرژەوەندی خوازی, کە ئەستەمە مافەکانی کور لەگەڵ هیچ لە جەمسەرەکاندا بێتە دی, لە ئێستا ئەمریکا وەکو جەمسەری بەهێز کە هەڵگری بەرژەوەندی ئیسرائیل و خودی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆستی کورد نەبووە و لەڕوی ئیقلیمیشەوە هەمیشە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیا و عیراقی پێشخستووە و کوردی پەراوێز خستووە کە ١٦ ئۆکتۆبەر نمونەیەکی زیندووی نزیکە کە ئەمریکا لە پێناو عیراقدا پشتی لەکورد کرد هەرچەند لەدەستدانی %٥٠ خاکی کوردستان دەرئەنجامی هەرە گەورە ریفراندۆم بوو…
وابەستەبوونی فەرمانڕەوایی هەرێمی کوردستان دیسان بە دوو دەوڵەتی ئیقلیمی یەکیان تورکیایە و ئەوەی تر ئێرانە هۆکار بووە لەوەی دەسەڵاتی کوردی نەبێتە خاوەنی لۆبێکی بەهێز و پێگەیەکی جێگر سەرەڕای ئەوە لە ساڵی ١٩٩١, ساڵی ٢٠٠٤ و دواتریش جەنگی داعش لە ٢٠١٤ ەوە دیفاکتۆ بوو بۆ کورد تا ئەوەی ببێتە خاوەن پێگەیەکی حکومی و نێودەولی خاوەن دیبلۆماسیەتێکی بەهێز بەڵام نەبوونی حکومەتێکی ڕەشید, هێزێکی نیشتیمانی یەکگرتوو, دامەزراوەی نیشتیمانی نەیهێشت کورد ئەو دیفاکتۆیانە بکاتە خاڵی وەچەرخانی گۆرانکاریەکان, هەمیشە فەسادی ئیداری و خراپ حکومڕانی و نەبوونی سیستەمێکی ئیداری شەفاف و تەندروست هەرێمی کوردستان وە دەسەڵاتی دوو میلیشیا مامەڵەی لەگەڵ کراوە, خراپی رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و تیرۆری بەردەوام لەو هەرێمەدا ئابڕوی کوردی زیاتر لەکەدار کردووە ئەوەش هۆکار بووە لەوەی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاش زۆر بایەخ بە دەسەڵاتی هەرێم نەدەن.
بەدەر لەو هۆکارانەی سەرەوەش بەرژەوەندی ئیمپریالی لەوەدا نەبووە لەوەی کوردستان خاوەن پێگەیەکی بەهێزبێت, جیهانو گۆرانکاریەکانی جیهان وابەستە بە بەرژەوەندی ئیسرائیل- ئەمریکا کراون, لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش وابەستە بە بەرژەوەندی ئێران و تورکیا کراون, لە توێژینەوەیەکی دەزگای ستاندەر وەها باسکراوە کە ئێران هەرێمێکی لەسەر ئەساسی ئاینی و مەزهەبی قبوڵ نیە بەڵام زۆر گرفتی لەسەر نەتەوە نیە و تورکیاش هەرێمێکی مەزهەبی بەبێ بیرکردنەوە لە نەتەوە (قەوم) لا رێپێدراوە بەڵام هەرگیز دۆزی نەتەوەیی لا قبوڵ نیە, ئێمە پێمانوایە وڵاتانی ئیقلیمی دژایەتی هەر پیکهاتە و بەرنامەیەکن کە هەرێمی کوردستان بکاتە خاوەن ئیدارەو حکومەتێک یان دەوڵەتێکی دامەزراوەیی, ئێران و تورکیا قەوارەی حیزبی سەرمایەدار و کۆمپانیایان لاقبوڵە, وە پشتگیری لە دەسەڵاتێکی شێوە قەبیلەیی و لا دامەزراوەیی دەکەن بۆیەشە ئەو هێزانە دژی دروستبوونی هەر جوڵانەوەیەکی نیشتیمانی و خۆبەڕێوبەرین, تەنانەت هەموو هەوڵەکانی تورکیا و نزیکبوونەوەی لە روسیا و دانیشتنە سێ قۆڵیەکانی روسیا, ئێران و تورکیا بەشێکی کارنامەکانیان کارکردن دەبێت لەسەر لەباربردنی ئەو خۆبەڕێوبەریەی لە خۆرئاوا هەیە, گەر بەهێزی و بەدامەزراوەیی کانتۆنەکان نەبووبا دەمێک بوو ئاڵۆزی لە خۆرئاوای کوردستان چێ دەکرا.
گرنگە ئاماژە بەو دوو روداوە گرنگە بکەین لەمێژووی کوردا ئەگەر ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ و دەسکەوت و بنەماکانی ئەو ڕاپەرینە لە گیرانەوەی شکۆی هاوڵاتی و بە نیشتیمانی کردنی دامەزراوەکان بوو پارێزی لێکرابا ئەوا ئاست و پێگەی کورد وەکو دەوڵەتێکی لێدەهات بەبێ پێوستی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش, لە ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ دەرچوونی بڕیاری ٦٨٨ نەتەوە یەکگرتووەکان کە فەرەنسا رۆڵێکی باڵای لە دەرکردنی بڕیارەکە هەبوو, وە پاڵپشتی سەرەتایی بۆ کورد دروست بووبوو بەڵام ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ٢٥ ی ٩ لە کاتێکی ناوەخت و بەبێ دروستکردنی کۆدەنگی و گوێ نەدان بەداوای ئەمریکا, بەریتانیا و وڵاتانی دەست رۆیشتووی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆرینەی دەرفەتەکانی بەردەم کوردی لەباربرد, تا ئاستی ئەوەی کورد لە عیلاقات و پێگەی دیبلۆماسی بۆ خاڵی سفر دابەزی و لە ،%٥٠ ی خاکی گێراوەی کورد و دەسکەوتەکانی پێشمەرگەش لەدەست دران.
پوختە لە ئێسادا لەسەرجەم پرۆژە نێودەولیەکان و پرۆژە ئیمپڕیالیەکانیشدا پێگەیەک بۆ کورد دانەنراوە بەڵکو گەلەکۆمەیەکی نێودەولی لەدژی کورد بەڕێوەدەچێت و گەر لە باشوری کوردستان یەکینەیەکی یەکگرتووی نیشتیمانی و دامەزراوەیی دروست نەکرێت ئەوا دوور نیە هەرسێک پارێزگای کوردستان ببێتە مۆڵگەی تەسفیەی حیساباتی نێودەولی بە کەرکوکیشەوە کە دۆخێکی جیای هەیەو چاوی هەموو دونیا لەسەریەتی بۆیە زۆر گرنگ و زەروریە ئەو هەنگاوانە بنرێن:
١. بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە, خۆرهەڵات, خۆرئاوا, باکور و باشور, هەموو پارتە کوردیەکان بە عەلمانی و ئیسلامی, چەپ و راست و جالیەکانەوە بەشداریان پێبکرێت. لە جاری یەکەم ئامادەکاری کۆنگرە بسپێردرێتە پەکەکە, پ.د.ک, ی.ن.ک و کۆمەڵ و گۆران و نوێنەرێکی یەکگرتووشی تێدابێت.
٢. هەڵبژاردن لە باشوری کوردستان دوور لە تەزویر بەڕێوەبچێت و دەسەڵات دەساودەستی پێ بکرێت و لە %٥٠ پێکهاتەی حکومەت بدرێتە گۆران, کۆمەڵ, یەکگرتوو, بە وەزارەتە سیادیەکانیشەوە.
٣. هێزی پێشمەرگە زیاتر بە نیشتیمانی بکرێت و گەریلای پەکەکە و سەرجەم هێزەکانی تر بکرێنە یەک هێزی نیشتیمانی.
٤. شوناس و وەلائی نیشتیمانی پەرەی پێبدرێت.
٥. ئاین , بەهاو بنەما جوانەکان و پەیامە ئاسمانیەکان بکرێنە چەترێک بۆ هەمووان و بکرێتە بنەمای بەرگریکردن لە دۆز و شەعبیەتی کورد.
٦. ئەنجومەنێک لە زانا دینیەکان بەسەرجەم ئەدیانەکانەوە دروست بکرێت.
٧. جێگەو پێگە بۆ سەرجەم کەمایەتی و پێکهاتەکان دابنرێت…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.