محمدی حاجی محمود: بۆیە شیعە پۆستی سەرۆککۆمار دەدات بەکورد چونکە ترسی لەکورد نییە

لەلایەن ستاندار Posted on 398 جار بینراوە

ستاندەر

محمدی حاجی محمود سکرتێری حزبی سۆشیالیست بە دەنگی ئەمریکای ڕایگەیاندوە کەوا ئەمریکا و ئێران هەردوو لایان بەجیا هەڕەشەی توند لەکورد دەکەن بۆ ئەوەی کورد بچنە پاڵ ئەو بەرەیەی کەوا ئەوان ئەیانەوێت.

سەبارەت بە بەشداریکردنی کورد لە حکومەتی داهاتوی عێراق محمدی حاجی محمود وتی پێویستە کورد بەغداد لەو کاتەدا جێ بهێڵێت، ئەگەر هاتوو بەلاوازی بەشداری پێکرا لەکابینەی نوێی حکومەت یاخود لەژێر فشاری ئێراندا بەشداری پێکرا باشترە بەجێی بهێڵێت بۆ خۆیان، كێشه‌ی شیعه‌ و شیعه‌ ئێران و سعودیه‌ وه‌ ئێران و ئه‌مریكا به‌ ئێمه‌ چاره‌سه‌ر نابێت.

کاکە حەمە باس لەپێدانی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دەکات بەکوردەکان و دەڵێت بۆیە شیعە ئەو پۆستە دەداتە کورد چونکە کورد مەترسی نیە، بەڵام ئەگەر بیداتە کەسێکی سوننە ڕەنگە بەشەش هەزار چەکداری سەرۆکایەتی کۆمارەوە کودەتای سەربازی ئەنجام بدات ئەوکات دەبێت شیعە لەکۆڵانەکانی بەغداد شەڕی چەکدار بکات، بۆیە شیعە ئەو پۆستە دەداتە کورد لەبەر خاتری کورد خۆی نا بەڵکو لەبەرخاتری ئەوەی ترسیان لەکورد نیە.

هەر سەبارەت بە یەکلایی بونەوەی پۆستی سەرۆککۆمار لەنێوان کاندیدەکەی یەکێتی و پارتی کاکە حەمە وتی پێشتر لەبەرامبەر پۆستی سەرۆکی هەرێم پۆستی سەرۆککۆمار درابوو بە یەکێتی ئەکرێ لەو قۆناغە ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.