پارتی بۆ دژایەتی د.بەرھەم دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 401 جار بینراوە

دەریا محمد

پۆستی سەرۆک کۆمار ،ئەو پۆستەی کە نوێنەرایەتی دەوڵەت دەکات و بە رەمزی دەوڵەتی عێراقی دادەندریت و دەسەڵاتەکانی دەسەڵاتی تەشریفاتی و رەمزین .
لەدوای روخانی رژێمەکەی ێەدام حسین و نوسینەوەی دەستوریکی نوێ بۆ عێراق و پێکھینانی حکومەتی نوێێ عێراق بە ریکەوتنی سیاسی و لەسەر بنەمای پیکھاتەی نەتەوەیی ئەم پۆستە بە کورد دەدرێت . لە نێوەخۆی کوردیشدا یە کیتی نیشتمانی کوردستان بە رێکەوتن لەگەڵ ھاوبەشە سیاسیەکەی کە پارتی دیموکراتی کوردستانە لە بەرامبەر پۆستی سەرۆکایەتی ھەریمی کوردستان ئەم پۆستەی وەردەگرت .
سڕکردنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بە یاسا لە پەرلەمانی کورستان و تێپەرکردنی یاساکە لەلایەن ھەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان و پارتییەوە گورزێکی کوشندەبو بە باڵای یەکیتیدا کە لە کاتی ئێستادا کاریگەریەکەی لە ھەموو کاتیکی تر بە روونی دیارە .
گەڕانەوەی د.بەرھەم ساڵح بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی و کاندیدکردنی لە لایەن ئەو حیزبەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق زۆر قسەو لێکدانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا ،بەڵام ئەوەی جێێ سەرەنجە پارتی ھەر زوو نەیشاردەوە کە ئەوان قایل نین بە کاندیدکردنی د.بەرھەم و دوێنێش ناوی کاندیدی خۆیان ئاشکرا کرد بۆ ئەو پۆستە کە بەریز فواد حوسێنە بەڵام ئەوەی جێگەی سەرەنجە لە پێشودا ھیچ کاتێک د.بەرھەم کێشەی زەقی لەگەڵ پارتی نەبوە ،بۆیە ئەو رازی نەبونەی پارتی بە د.بەرھەم و رازی بونی بە ھەرکەسیکی تر کە کاندیدی ئەو حیزبە بێ دەکرێ زۆر خوێندنەوە ھەڵبگری لەوانە :
-پارتی بەرژەوەندی خۆی لەوەیا دەبینێ کە نێو ماڵی یەکێتی ھەمیشە شپرزە بیت و ھەر بەھیزبونەوەیەکی یەکێتی بە مەترسی لەسەر خۆی دادەنێ ،بۆیەش زۆریک لە چاودێران پییان وایە پارتی دەیەوێ سزای د.بەرھەم بدات بەوەی کە بۆتە ھۆی بەھیزکردنەوەی یەکێتی
-بەھۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئەو سزایە سیاسیانەی کە خرایە سەر پارتی و قەتیسبونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ دونیایی دەرەوەدا بۆیە پارتی دەیەوی لە رێگەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمارەوە لەو قەتیسیە بیتە دەرەوە وە پەیامیکیش بدات بە لایەنە عێراقیەکان کە دوینی بارزانی بەھۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە بەھۆی گوشاری نێودەوڵەتیەوە دورخرایەوە لە کورسیەکەی بەلام ئەمرۆ بارزانی فەرمانبەریکی سەرۆکایەتیەکەی دەکاتە سەرۆک کۆماری عێراق .
– ترسێکی تری پارتی لەوەدایە کە د.بەرھەم ببێتە مەرجەع بۆ بریاردان لەسەر ھەر پرسێکی چارەنوسساز بە کوردستانەوە چونکە ئەو پەیوەندیە دیپلۆماسیەی کە د.بەرھەم ساڵانیکە دروستی کردوە چ لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان چ لەگەڵ وڵاتانی ھەرێمی و نێودەولەتی بیگومان لە داھاتوشدا دەتوانی سود لەو تۆرە پەیوەندیە فراوانە وەربگرێ بۆ یەکلاییی کردنەوەی ھەر بابەتێک و پرسێک کە پەیوەندی بە کوردستانەوە ھەبیت کە بەمەش رۆلی پارتی و بارزانی کەمتر دەبیتەوە .
بەڵام بۆ یەکلایی کردنەوەی وەرگرتنی پۆستەکە چ لەلایەن د.بەرھەم یان د.فواد حسێن ئاماژەکان روون نین و تا ئیستا لایەنە عێراقیەکان پشگیری خۆیان بە روونی بۆ ھیچ لایەک رانەگەیاندوە ئەوە جگە لە دەستیوەردانەکانی ئێران و ئەمریکا ، وە ئەوەی ماوە بیڵین ئەوەیە ئایا ئەمجارەش یەکیتی دەتوانی پۆستەکە وەریگریتەوە یان ئەمجارە لە بەرامبەر پارتی دەیدۆرینی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.