ستاندەر
ناكۆكى پشت په‌رده‌ى نێوانى پارتى و یه‌كێتیى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار زۆر توندبووهو گه‌یشتۆته ئاستى هه‌ڕه‌شه‌كردن و قسه به‌یه‌ك گوتن، به‌ڵام پارتى نایه‌وێ ئه‌و ململانێیه بێته ڕاگه‌یاندن، چونكه پێیوایه ده‌نگى یه‌كێتیى به‌رزده‌كاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى 30 ئه‌یلول.
ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئێستا له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ى بارزانى و كاندیده‌كه‌ى باڤڵ تاڵه‌بانیه، به‌پێى زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى له‌سه‌ر بابه‌تى پۆستى سه‌رۆك كۆمار زۆر توندن ( به ئه‌وانه‌شى خۆشیان به به‌رهه‌م ساڵح نایه‌ت)، نایانه‌وێ ته‌سلیمى پارتى بن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار له نێو هۆڵى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ پارتیدا بچن و شازش نه‌كه‌ن.
پارتى كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنى به یه‌كێتى داوه به پێدانى پۆست له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و به‌غدا، له بڕى كشانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح، به‌ڵام یه‌كێتیى ئه‌مه‌ى قبوڵ نه‌كردوه‌و سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له سێ ڕۆژى داهاتوودا ململانێكان بگاته ڕاگه‌یاندنه‌كان، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویش ئه‌مشه‌و بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح به دوو به‌یاننامه ده‌ستیانپێكرد.
سەرتیپ قەشقەیی