كاندیدێكی هاوپەیمانی رونكردنەوەیەك ئاراستەی رای گشتی دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 413 جار بینراوە

ستاندەر

دوابەدوای دەستلەكاركێشانەی د.بەهەم صاڵح سەرۆكی هاوپەیمانی لە سەرۆكایەتی وئەندامێتی هاوپەیمانی، كۆمەڵێك لە كاندیدانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكانی حزبەكەیان شكاند.

یەكێك لە كاندیدەكانی هاوپەیمانی بەناوی بارزان شەهید عبدالله رونكردنەوەیەكی ئاراستەی ستاندەركردوە كە تیایدا رایدەگەیەنێ پابەند نابێت بەبڕیاری بایكۆتی حزبەكەی وبەردەوام دەبێ لە كاندیدبونەكەی بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی هاوپەیمانی.

دەقی رونكردنەوەكەی ناوبراو:

بەناوی خودا..

ڕوون کردنەوەیەکی پێویست من کەلەخوارەوە, ناوو ژمارەی کاندیدیم نووسراوە ڕای دەگەیەنین کە بڕیاری بایکۆتمان شكاندوە و,پابەند نابم بەبڕیاری بایكۆتی حزبەكەم وبەردەوام دەبم لە كاندیدبونەكەم بۆ ئەوەی ببێمە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی هاوپەیمانی.

ناو: بارزان شەهید عبداللە گڕاوی ژمارەی لیست (١٧٢) ژمارەی خۆم (٨٣)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.