بەپەلە: ئەمریكا هۆشداری دەداتە یەكێتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەكەی سبەی

لەلایەن ستاندار Posted on 320 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی ئەمڕۆ 29/9/2018 ئەنجومەنی كۆمسیاران بەمەبەستی دووركەوتنەوەی لە ساختەكردنی هەڵبژاردنەكان، بڕیاری هێنانی ناسنامەی شارستانی لەگەڵ رەگەزنامەی عێراقی دەركرد.

ئەمشەو یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەم بڕیارەی رەتكردەوە لە ڕیگای سمكۆ ئه‌دهه‌م راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كە داوا له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ده‌كات كاركردن به‌و رێنماییه‌ نویانه‌ رابگرێت.

هەر بەپێی زانیاریەكانی هەندێك سەركردەی یەكێتی رایەنگەیاندوە: هەموو شتێك دەكەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێنماییەكە، یان فەوزا روو دەدات.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم زانیاریانە گەیاندراوەتە بڕێت مەكگڕۆك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە عێراق وناوبراو بەفەرمی هۆشداری داوەتە یەكێتی كە ئەمریكا بەهیچ شێوەیەك قبوڵی نیە لە دەرەوەی یاسا ورێنماییەكانی كۆمسیۆن هەڵوێست بنوێنن وهەڵبژاردنەكان پشێوی تێبكەوێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.