ستاندەر
دوای ئەوەی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی بە نیازبوو بەیانی بەڕێبكەوێت بۆ بەغدای پایتەخت بەمەبەستی كۆكردنەوەی پشتگیری بۆ د.بەهەم صاڵح بۆ هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمار.
ئەمڕۆ كەناڵی ئاسمانی “سۆمەریە نیوز” ئاشكرای كرد كە چەند لایەنێكی سیاسی عێراقی سكاڵاكەی دژی كۆسرەت رەسولیان جوڵاندوە كەلەكاتی ریفراندۆم تۆماركرابوو. ئەم سەرچاوە روونیكردۆتەوە كە ئەگەر سكاڵاكە بجوڵێنرێ ئەگەری دەستگیریكردنی ناوبراو هەیە.
ئەمەو ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بە ستاندەری راگەیاند: پێدەچێ ئەمە پیلانی حزبێكی مونافسی یەكێتی بێت وئەم جۆڵەیەی ئەنجامدابێت بۆ ئەوەی یەكێتی نەتوانێ كاندیدەكەی سەرۆك كۆماری سەربخات.