ستاندەر
بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی (وەتەن) ھۆکاری سەرنەکەوتنی بارزانی لەوەی کاندیدەکەی دەرچوینَێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار خودی کاندیدەکە بوە.
ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە لایەنە شیعیەکان داوایان کردووە بارزانی لە کاندیدکردنی فوئاد حوسێن پاشگەز بێتەوە بەو پێیەی کەسایەتیەکی بەھێزی نیە.
داوایان کردووە فازیل میرانی یاخود ھۆشیار زێباری لە جێگای فوئاد حوسێن کاندید بکات بەڵام بارزانی رەتی کردۆتەوە کاندیدەکەی بگۆرێت و، ئەوەش وای کرد توشی شکستێکی گەورەبن بەرامبەر کاندیدەکەی یەکێتی.