سەرتیپ قەشقەیی
ڕۆژى گه‌له‌كۆمه‌كه‌ى پارتى له دژى یه‌كێتیى
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى سه‌ر به كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى هه‌رێم، به چه‌ند مانگێك به‌ر له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلولى په‌رله‌مانى كوردستان، بڕیاریدا بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له ڕۆژى ده‌نگدان ته‌نها یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانى ( پاسه‌پۆرت، نفوس، ڕه‌گه‌زنامه‌و، كارتى نیشتمانى ) به‌كاربهێنرێت، هه‌ریه‌ك له پارتى و یه‌كێیتى ئاماده‌كارییان ده‌ستپێكرد، به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى نفوس و ڕه‌گه‌زنامه‌ى ساخته.
به‌ر له مانگێك زیاتر پارتى دیموكراستى كوردستانى به هه‌زاران ڕه‌گه‌زنامه‌و نفوسى به‌یه‌كه‌وه ساخته كرد، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستانیش به ته‌نها زیاتر له 150 هه‌زار ڕه‌گه‌زنامه‌ى ساخته‌كرد، به‌بێ نفوس.
به‌پێى زانیارییه‌كانى یه‌كێتیى، پارتى زیاتر له 200 هه‌زار ڕه‌گه‌زنامه‌و نفوسى به‌یه‌كه‌وه ساخته‌كرد بۆ ڕۆژى هه‌ڵبژاردن، پارتیش زانیارى ته‌واوى هه‌بوو یه‌كێتیى 150 هه‌زار ڕه‌گه‌زنامه ساخته‌كردوه به‌م شێوه‌یه: 120 هه‌زار ڕه‌گه‌زنامه بۆ سه‌رۆك لیست و 30 هه‌زاریش بۆ كاندیده‌كانى دیكه‌ى حزبه‌كه‌ى.
پارتى زانیارى ته‌واوى هه‌بوو یه‌كێتیى ده‌یه‌وێ له ڕێگه‌ى ( ئاسایش و ده‌زگاى دژه تیرۆر، چه‌ند ده‌زگایه‌كى دیكه‌ى سه‌ربازى) ساخته‌كارى بكات، به‌وه‌ى هه‌ركه‌سێك له كارمه‌ندانى ئه‌و هێزانه خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان له چه‌ندین بنكه‌و وێسته‌گه‌ى جیاواز هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین جار ده‌نگ بده‌ن، بۆ به‌رگه‌گرتن له‌م هه‌وڵه‌ى یه‌كێتیی و به‌تاڵكردنه‌وه‌ى پلانه‌كه‌یان، پارتى ڕێگه‌و پلانى خێرا‌و جیاوازى گرته‌به‌ر.
له‌گه‌ڵ هه‌وڵى شكستهێنان به ساخته‌كارییه‌كه‌ى یه‌كێتى، پارتیش له سنوورى خۆیدا پلان و ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ ئه‌نجامدانى پلانى ساخته‌كارى، له سه‌دان بنكه‌و وێستگه‌ى ده‌نگدانى لاچه‌پ و شاراوه به ته‌واوى ئاماده‌بوو.
شه‌وێك به‌ر له هه‌ڵبژاردن ( 29ى ئه‌یلول) پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له ڕێگه‌ى نوێنه‌ره‌كانیه‌وه كۆمسیۆنى له‌و پلانه‌ى یه‌كێتیى ئاگاداركرده‌وه، بۆئه‌مه‌ش هانى هه‌ریه‌ك له ئیسماعیل خورماڵى ، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران و نوێنه‌رى یه‌كگرتووى ئیسلامى و ڕێزان حه‌مه‌ڕه‌شیدى له گۆڕاندا، تاوه‌كو داواى كۆبوونه‌وه ئه‌نجومه‌ن بكه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه بڕیارێ نوێ ده‌ربكه‌ن و، به‌ر له‌و ساخته‌كاریه گه‌وره‌یه بگرن، پارتى توانیشى قه‌ناعه‌ت به‌و كه‌سانه بێنێت ، به‌ڵام ئه‌و نوێنه‌رانه‌ى گۆڕان و یه‌كگرتوو نه‌یانده‌زانى پارتى بۆئه‌مه ئامانجى دیاریكراوى خۆى هه‌یه، كه فه‌شه‌ل هێنانه ساخته‌كاریه‌كه‌ى یه‌كێتیه.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به چه‌د كاژمێرێكى كه‌م به‌ر له ڕۆژى ده‌نگدان و دره‌نگانى شه‌وى 29ى ئه‌یلول، به بێ ڕه‌زامه‌ندى یه‌كێتیى له‌وباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك بڕیاریان ده‌ركرد، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش ئه‌وه‌بوو: كه پێویسته له ڕۆژى ده‌نگدان نفوس و ڕه‌گه‌زنامه به‌یه‌كه‌وه به‌كاربهێنرێت، به‌مه‌ش هه‌وڵه‌كه‌ى یه‌كێتیى بۆ ساخته‌كارى شكستیپێهێنرا له لایه‌ن پارتیه‌وه به هاوكارى گۆڕان و یه‌كگرتوو.
یه‌كێتیى هه‌مان شه‌و له ڕێگه‌ى سه‌رۆكى لیسته‌كه‌ى و مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردن ڕایگه‌یاند: ئه‌وه گه‌له‌كۆمه‌ی پارتیه له دژى یه‌كێتیى بۆئه‌م كاره‌شیان نوێنه‌رانى گۆڕان و یه‌كگرتوویان به‌كارهێناوه.
له دواى بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆن، یه‌كێتیى له ڕێگه‌ى (…) په‌یوه‌ندى به هه‌ریه‌ك له ( نێچیرڤان بارزانى و عومه‌رى سه‌ید على و على باپیر‌و سه‌ڵاحه‌دین بهائه‌دین )كرد، تاوه‌كو فشار له‌سه‌ر نوێنه‌ره‌كانیان بكه‌ن له كۆمسیۆن، بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره به‌په‌له، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
دره‌نگانى هه‌مان شه‌و (29 ئه‌یلول) دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێتیى بێ‌ئومێد ده‌بێت له‌و چوار حزبه، په‌یوه‌ندى به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌ن و په‌یامى خۆیان ده‌گه‌یه‌نن، به‌وه‌ى به‌یانى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ڕاده‌گرن، به‌ڵام پارتى بێباكى خۆى نیشان ده‌دات و نایه‌ته ژێربارى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و حزبه.
دواتر سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتیى به تیمه‌كه‌ى و حزبه‌كه‌شى ڕاده‌گه‌یه‌نێت : تازه بڕیاره‌كه دراوه‌و ده‌بێ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌سته‌مه.
به‌یانى 30ى ئه‌یلول هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكرد پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێیوابوو: تازه گۆڵى خۆى له یه‌كێتیى كردوه‌و له سنوورى خۆشی‌دا به‌پێى پلانه‌كه‌ى خۆیان و به‌شێوازێكى ڕێكخراو ساخته‌كاریان ئه‌نجامدا، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتیى له دواى عه‌سر هه‌وڵیدا ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به ته‌واوى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ش هه‌ڵسا به‌جێبه‌جێكردنى پلانى Bى.
به‌ر له چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له‌ته‌واوبوونى پڕۆسه‌كه، یه‌كێتیى به‌شێكى پلانه‌كه‌ى به‌وه جێبه‌جێكرد، كه ته‌ركیزى خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمسیۆنى به ئاڕاسته‌یه‌كى دیكه‌دا برد، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى سه‌عدى پیره، وته‌بێژى ئه‌و حزبه له به‌غداوه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕه‌تكرده‌وه‌و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى دژایه‌تى خۆى بۆ به‌رهه‌م ساڵح ده‌ربڕى بۆ بوون به سه‌رۆك كۆمار.
یه‌كێتیى له نیوه‌رۆى هه‌مان ڕۆژ له ڕێگه‌ى د. رێبین، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى كۆمسیۆن ده‌ستیكردبوو به جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌ى، له‌سه‌ره‌تادا ئۆفیسى سلێمانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئۆفیسى گشتیى له هه‌ولێر بڕى و، هیچ داتا‌و زانیارییه‌كى نه نارد له نێویشیان ڕێژه‌ى به‌ژداریكردن له سنوورى سلێمانى.
یه‌كێتیى له سنوورى هه‌ڵه‌بجه نه‌یتوانى كارى ساخته‌كارى ئه‌نجامبدات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتیى كۆمسیۆن له‌و پارێزگایه سه‌ر به كۆمه‌ڵى ئیسلامى بوو.
ئه‌و په‌یوندیه‌ى ئۆفیسى سلێمانى و ئۆفیسى سه‌ره‌كى به پچڕاوى مایه‌وه، تاوه‌كو 3 كاتژمێر دواى پڕۆسه‌كه؛ واته تاوه‌كو كاتژمێر 9ى شه‌و ئۆفیسى گشتیى ئاگاى له هیچ له داتا‌و زانیارییه‌كانى ئۆفیسى سلێمانى نه‌بوو.
زانیارییه‌كان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن: له ماوه‌ى ئه‌و 3 كاتژمێره‌دا هیچ كه‌س نه‌یده‌زانى ڕێژه‌ى به‌ژداریكردن له‌و پارێزگایه چه‌نده، هه‌ربۆیه‌ش له‌وماوه‌یه‌دا یه‌كێتیى توانى به‌شێك له پلانه‌كه‌ى جێبه‌جێبكات، ڕێژه‌ى به‌ژداریكردنى هاووڵاتیانى سلێمانى بۆ له 54 % به‌رزبكاته‌وه، له كاتێكدا ئه‌و رێژه به‌ژداریكردنه به‌ده‌ربوو له هه‌موو پێشبینییه‌كان و ، جگه‌له‌وه‌ش له (8ى به‌یانى تاوه‌كو 12 نیوه‌ڕۆ) به‌پێى ئامارى كۆمسیۆن ڕێژه‌ى به‌ژداریكردن له‌و پارێزگایه له 9% بوو.
پاش 3 كاتژمێر ئینجا لقى سلێمانى كۆمسیۆن ده‌ستیكرد به ناردنى داتا‌و زانیارییه‌كان، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ى لقى سلێمانى كۆمسیۆن، به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى زۆر توڕه‌كردو، له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند كاتژمێره‌دا له كۆمسیۆن شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵى له نێوان نوێنه‌رانى لایه‌نه‌كان دروستبوو، نوێنه‌ره‌كه‌ى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ گۆڕان دواى پڕۆسه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیان دا سازكرد‌و هۆشداریان له‌وباره‌یه‌وه دا.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ده‌خه‌نه‌ڕوو: له ماوه‌ى سێ كاتژمێره‌ى دواى كۆتایى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن پارتى و یه‌كێتیى، كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى خێرایان له‌گه‌ڵ یه‌كدا ئه‌نجامداوه‌و، هه‌ردووك لا چاوپۆشیان له زۆر مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كارى كردوه‌و، بارودۆخه‌كه‌شیان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كى هێمنتر بردوه، چونكه به‌هۆى لێدوانه‌كه‌ى وته‌بێژى یه‌كێتیى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزى چووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵدانه‌وه‌ى مه‌له‌فى یه‌كتریان كردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كان هه‌رچه‌نده یه‌كێتیى له‌وماوه‌یه‌دا له جێبه‌جێكردنى پلانى دووه‌مدا توانى به‌شێكى زۆر له ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى زیادبكات، به‌ڵام ئه‌و ساخته‌كاریه‌ى یه‌كێتیى له قۆناغى دووه‌مدا ئه‌نجامیدا، له ئاستى چاوه‌ڕوانى ئه‌واندا نه‌بوو، نه‌شیتوانى شوێنى پلانى یه‌كه‌میان بگرێته‌وه كه پارتى شكستیپێهێنا.
ئێستا كه هه‌ڵبژاردن ته‌واوبووه‌و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان دیاره، پارتى به ڕێژه‌یه‌كى یه‌كجار زۆر له پێشه‌وه‌یه، یه‌كێتیى پێیوایه: پارتى پلانى هه‌بووه بۆئه‌وه‌ى رێژه‌ى كورسییه‌كانى گه‌یاندۆته (44 بۆ 45) كورسى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 10 كورسى كۆتا‌و دوو كورسى لیستى سه‌رده‌م و سۆشالیستیش هى ئه‌و حزبه‌یه، چونكه پارتى ڕۆڵى هه‌بووه له هێنانى ده‌نگ بۆ ئه‌و لایه‌نانه، ئامانجى سه‌ره‌كی پارتیش ئه‌وه‌یه له حكومه‌ت و په‌رله‌مانى داهاتوودا زیاتر ده‌ستكراوه بێت.
پارتى و یه‌كێتیى له‌ماوه‌ى پێش هه‌ڵبژاردن ناكۆكییى زۆریان هه‌بوو له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام له دواى ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌ى پارتى له دژى یه‌كێتیى، زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزى ڕۆیشت، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى كه یه‌كێتیى له به‌غدا كاندیده‌كه‌ى نه‌كشانده‌وه په‌یوه‌ندى به‌و شه‌ڕه‌ى پشت په‌رده‌وه هه‌بوو، كه له هه‌ڵبژاردندا له دژى یه‌ك ئه‌نجامیاندا.
ئه‌مه ته‌واوى ناوه‌ڕۆكى چیرۆكه‌كه نییه‌و، كۆتایى چیرۆكه‌ش نییه، هێشتا دونیایه‌ك زانیارى له‌وباره‌یه‌وه شاردراوه‌ته‌و، مه‌گه‌ر هه‌ر پارتى و یه‌كێتى و خوا بزانن، له‌ماوه‌ى ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا چى ڕوویداوه ؟!