ئەردۆغان: ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم بە نیشاندانی هەڵوێستە ڕوونەکانی تورکیا پوچەڵ کرایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

ستاندەر

رجب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لەمیانی کردنەوەی ساڵی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێکەش کرد لەوتارەکەیدا، ئاماژەی بە هەوڵدانەکانی دەوڵەتی تورک کرد بۆ سەرنەکەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستان و وتی:”هەوڵدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوبەریی هەرێم لە باکوری عێراق، بە نیشاندانی هەڵوێستە ڕوونەکانی تورکیا پوچەڵ کرایەوە”.

لەدرێژەی وتارەکەیدا رجب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، دڵخۆشیی خۆی بە کۆنترۆڵکردنی ٥٠٪ی خاکی باشور لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نیشاندا و وتی:”دوای هێرشی داعش، کە زۆر ناوچەی عێراق داگیرکرابوو، جارێکی دیکە کەوتنەوە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندیی، ئەمە ئێمەی زۆر دڵخۆش کرد و بووە هۆی ئەوەی کە عێراق لە کێشەیەکی گەورە ڕزگار ببێت”.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ماوەیەک بەر لە ئێستا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەردۆغان لە ڕیفراندۆمی باشور، سوپاسی دەوڵەتی تورکی کرد، کە گوایە لە کاتی زەحمەتییدا لەگەڵ حکومەت و خەڵکی باشوردا بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.